فرۆکه‌یه‌ک له‌جه‌له‌ولا که‌ره‌سته‌ فڕێ ده‌داته‌ خواره‌وه‌

10/23/2014 2:45:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

  پاشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ له‌رێگاى فرۆکه‌یه‌کى نه‌ناسراوه‌وه‌ کۆمه‌ک وپێداویستى بۆ چه‌کدارانى داعش له‌ له‌جه‌له‌ولا ده‌نێردرێت .

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى به‌جه‌ماوه‌رنیوزى راگه‌یاند : کاتژمێر یه‌کى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگى فرۆکه‌ بیستراوه‌ له‌ناوچه‌ى جه‌له‌ولا له‌رێگاى په‌روشوته‌وه‌ که‌ره‌سته‌ فڕێدراوه‌ته‌ ناوگه‌ره‌کێکى جه‌له‌ولا که‌له‌ژێر ده‌ستى داعش دایه‌ .

سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌ئه‌وان توانیویانه‌ ئه‌و که‌ره‌سته‌یه‌ى که‌له‌جه‌له‌ولا فڕێدراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ ببینن ، ووتیشى به‌ڵام نازانین ئه‌وه‌ى فرێدراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ بۆ داعش بووه‌ یان بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ ،جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ گه‌یشتۆته‌ ده‌ستى چه‌کدارانى داعش .

سه‌رچاوه‌که‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد که‌هیچ زانیاریه‌کیان پێنه‌گه‌یشتووه‌ سه‌باره‌ت به‌هاتنى پێداویستى له‌رێگاى فرۆکه‌وه‌ ،بۆیه‌ گومان ده‌کرێت له‌وه‌ى که‌ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ى فڕێدراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ بۆ چه‌کدارانى داعش بێت ،بۆیه‌له‌یه‌کێک له‌گه‌ره‌که‌کانى جه‌له‌ولا که‌تۆته‌ خواره‌وه‌و ده‌ست چه‌کدارانى داعش که‌وتووه‌ .


زۆرترین خوێندراو