لیوا حسێن مه‌نسور شه‌هید کرا

1/31/2015 12:11:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ جارێکى تر چه‌کدارانى داعش له‌گوندى مه‌لا عه‌بدوڵا هێریشیان کرده‌ سه‌ر هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ و له‌و روبه‌روبونه‌وه‌یدا وله‌کاتى کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ى گوندى مه‌لاعه‌بدولڵا  به‌داخه‌وه‌ لیوا حسێن مه‌نسور شه‌هیدکرا.

 به‌پێى زانیاریه‌کان له‌به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى روبه‌روبونه‌وه‌که‌دا، لیوا حسێن مه‌نسور یه‌کێک بووه‌ له‌ئه‌فسه‌ره‌کانى ده‌سته‌ى هێرش بردن له‌کاتى کۆنتۆڵکردنه‌وه‌ى گوندى مه‌لا عه‌بدوڵا  به‌داخه‌وه‌ به‌گوللـه‌ى قه‌ناس شه‌هیدکرا.

شایانى باسه‌، لیوا حسێن مه‌نسور، فه‌رمانده‌یى هێزه‌کانى پشتیوانى دووى هێزى پێشمه‌رگه‌بووه‌ و  یه‌کێک بووه‌ له‌ئه‌فسه‌ره‌کانى ده‌سته‌ى هێرش بردن بۆ سه‌ر گوندى مه‌لا عه‌بدوڵڵا، به‌داخه‌وه‌ ئه‌مرۆ له‌گوندى مه‌لا عه‌بدوڵا  شه‌هید کراو چووه‌ کاروانى نه‌رانه‌وه‌ .


زۆرترین خوێندراو