سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و ئه‌نجومه‌نى زانکۆکانى دهۆک و زاخۆو پۆلى ته‌کنیک و نه‌ورۆز و جیهان کۆبۆوه‌

3/5/2015 2:49:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 5 ى مارسى 2015 به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمارى عێراق  له‌ درێژه‌ى سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ پارێزگاى دهۆک ،  له‌ لایه‌ن فه‌رهاد ئه‌تروشى پارێزگارى دهۆک و لێپرسراوانى یه‌که‌ ئیداریه‌کانى دهۆکه‌وه‌ پێشوازى لێکرا .

هه‌رله‌درێژه‌ى کۆبونه‌وه‌و چاوپێکه‌وتنه‌کانى سه‌رۆک کۆمار له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و ئه‌نجومه‌نى زانکۆکانى (دهۆک ، زاخۆ، پۆلى ته‌کنیک ، نه‌ورۆز ، جیهان ) کۆبۆوه‌ .

له‌سه‌ره‌تادا پارێزگارى دهۆک به‌ناوى سه‌رۆک و ئه‌نجومه‌نى زانکۆکانه‌وه‌ سوپاسى سه‌رۆک کۆمارى کرد که‌ به‌گرنگیه‌وه‌ بۆ ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ى له‌گه‌ڵ زانکۆکان روانیوه‌ .

دواتر سه‌رۆک کۆمار له‌ ووته‌یه‌کدا خۆشحاڵى ده‌ربڕى که‌ له‌ئێستادا ده‌بینێت له‌سنورى دهۆک پێنج زانکۆهه‌یه‌ و بوونه‌ته‌ مه‌ڵبه‌ندى زانست و زانیارى له‌ ناوچه‌که‌دا وه‌ هه‌زاران رۆڵه‌ى ئه‌م نیشتیمانه‌ پێده‌گه‌یه‌نن بۆ داهاتوویه‌کى روون .

سه‌رۆک کۆمار باسى له‌ رۆڵى سه‌ره‌کى زانکۆ کرد له‌ پێشکه‌وتنى هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک و ووتى : زانکۆ گرنگیه‌کى زۆرى هه‌یه‌ وه‌ کۆڵه‌که‌ى به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شانه‌وه‌ى هه‌ر نه‌ته‌وه‌و گه‌لێکه‌ بۆیه‌ من ئومێدى زۆرم هه‌یه‌ که‌ ده‌بینم ئه‌و هه‌موو گرنگیدانه‌ به‌ زانکۆو خوێندن هه‌یه‌ .

دواتر سه‌رۆک و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى زانکۆکان ره‌وشى خوێندن و کاره‌کانیان بۆ سه‌رۆک کۆمار شى کرده‌وه‌و زانیاریان له‌باره‌ى کۆلێژ و به‌شه‌کان باسکرا و له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆک کۆمار ى عێراق  دڵخۆش بوو به‌و پێشکه‌وتن و هه‌نگاوه‌ گه‌ورانه‌ى نراون له‌ بوارى خوێندن و زانست له‌ ناوچه‌که‌ .


زۆرترین خوێندراو