نامه‌که‌ى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌رى په‌که‌که‌ له‌جه‌ژنى نه‌ورۆزدا

3/22/2015 11:37:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 

له‌ئاهه‌نگى نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ که‌له‌شارى ئاماده‌ به‌ئاماده‌بونى به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود وشاندێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و نوێنه‌رى حزب و لایه‌نه‌سیاسیه‌کانى هه‌رچوارپارچه‌ى کوردستان و جه‌ماوه‌رێکى زۆر به‌رێوه‌چوو، نامه‌که‌ى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌رى زیندانیکراوى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که‌ ) خوێندرایه‌وه‌.

  له‌لایه‌ن په‌روین بوڵدان جێگرى سه‌رۆکى فڕاکسیۆنى هه‌ده‌په‌ ته‌واوى نامه‌کى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان به‌ زمانى کوردى خوێندرایه‌وه‌، دواتر په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په‌ سڕى سوره‌یا ئۆنده‌ر نامه‌که‌ى به‌ زمانى تورکى خوێنده‌وه‌. 

له‌ نامه‌که‌ى ئۆجه‌لان رێبه‌رى زیندانیکراوى په‌که‌که‌ هاتووه‌ که‌ پێویسته‌ په‌که‌که‌ پێ بنێته‌ نێو قۆناغێکى نوێ، هاوکات بۆ دانانى چه‌ک پێویسته‌ کۆنگره‌یه‌ک ببه‌ستێت.

 ئۆجه‌لان له‌ نامه‌که‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ که‌"خه‌بات و شۆڕشى 40 ساڵه‌مان بێهوده‌ نه‌بووه‌،به‌ڵام له‌ ئێستادا گه‌یشتوونه‌ته‌ قۆناغێک که‌ ده‌زانین نابێ به‌هه‌مان شێوه‌ به‌رده‌وامى به‌ خه‌باته‌که‌مان بده‌ین. ئێستا مێژووى گه‌له‌که‌مان داواى ئاشتى و دیموکراسیمان لێ ده‌کات. هه‌ر وه‌ک له‌ کۆشکى دۆڵمه‌باغچه‌ به‌ردى بناغه‌ى قۆناغه‌که‌مان دانا و به‌م شێوه‌یه‌ش قۆناغێکى مێژووى داستى پێ کرد. دواى دروستبوونى هه‌ماهه‌نگى پێویسته‌ خه‌باتى چه‌کدارى 40 ساڵه‌ى په‌که‌که‌ له‌به‌رامبه‌ر کۆمارى تورکیا کۆتایى پێ بێت بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌ کۆنگره‌یه‌ک سازبکرێت هه‌تا رێگایه‌کى سه‌رده‌میانه‌ بگرینه‌به‌ر که‌ بگونجێت له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت ئێستا و ستراتیجییه‌تى کۆمه‌ڵگا. هیواخوازم به‌ زووترین کات ده‌گه‌ینه‌ رێککه‌وتنێکى بنه‌مایى و کۆنگره‌که‌ ده‌به‌ستین".

 
ئۆجه‌لان ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که‌ له‌ ئێستادا هه‌نگاویان بۆ قۆناغێکى نوێ ناوه‌ پێشى وایه‌ تورکیا وڵاتێکى دیموکراتییه‌ و بۆیه‌ له‌مه‌ودا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان به‌ برایانه‌ و له‌ نێو ئاشتیدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.ووتیشى : "مێژووى ته‌مه‌نى 90 ساڵى کۆمارى تورکیا به‌ شه‌ێ‌ و ئاڵۆزى تێپه‌ێ‌ بوو ئێستا بۆ ئاشتییه‌کى راسته‌قینه‌ به‌ره‌و داهاتووه‌ هه‌نگاو ده‌نێین. له‌ حزوورى ئێوه‌ سڵاو بۆ ئه‌م قۆناغه‌ ده‌نێرم". 

ئۆجه‌لان پێى وایه‌ هێزه‌کانى ئه‌مپه‌ریالیست ده‌ستیان له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌ڵنه‌گرتووه‌ جه‌ختیشى له‌وه‌ کردووه‌ته‌وه‌ که‌ دواین کێشه‌ که‌ له‌و ناوچانه‌دا دروستیان کردووه‌ رێکخراوى داعشه‌. وتیشی: "ئه‌و رێکخراوه‌ى که‌ زۆره‌ملیشى تێپه‌ڕاندووه‌ و به‌بێ گوێدان به‌ ژن و منداڵ به‌بێ وه‌حشیگه‌رانه‌ کۆمه‌ڵکوژى به‌رانبه‌ر کورد، تورکمان، عه‌ره‌ب، ئێزدى و ئاسوورییه‌کان ئه‌نجام داوه‌. رۆژى ئه‌وه‌ هاتووه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ رۆژانى زوو ئه‌و مێژووه‌ رووخێنه‌ره‌ وه‌لابنێین ئیتر به‌ برایانه‌ و ئاشته‌وایى بژین. ئه‌وه‌ى من به‌ڕاستى ده‌زانم ئه‌و کێشه‌ گه‌ورانه‌ى وه‌کو شه‌ڕخوازی، به‌کارهێنه‌ر و نه‌ته‌وه‌په‌رستى رووخێنه‌ر به‌رۆکى وڵاتى گرتووه‌ وه‌لا بدرێت سه‌رده‌مێکى دیموکراسى نوێ ده‌ست پێ بکات. بۆیه‌ بانگه‌واز بۆ وڵاته‌کان ده‌که‌م که‌ له‌ نێوخۆى وڵاته‌کانیاندا رێگه‌ به‌ سیاسه‌تى دیموکراسى بدات وهه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ نێوان وڵاته‌کانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیشدا رێگه‌ بۆ سیاسه‌تى دیمکراسى بکرێته‌وه‌".

ئۆجه‌لان له‌نامه‌که‌یدا سڵاوى بۆ به‌رخۆدانى کۆبانێ ناردووه‌ پێشى وایه‌ ئه‌و به‌رخۆدانه‌ و سه‌رکه‌وتنى کۆبانێ نه‌ک ته‌نیا بۆ ناوچه‌که‌ به‌ڵکو بۆ جیهانیش گرنگه‌. وتیشى "وه‌کو هێمایه‌کى نوێ نه‌ته‌وه‌کان سڵاوى بۆ ده‌نێرم. ئه‌و قسانه‌ى که‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێ کردن بۆ بونیاتنانى داهاتووى نوێى گه‌له‌که‌مان زۆر گرنگه‌ لێره‌وه‌ سڵاو بۆ نه‌ورۆز هیواخوزام ببێته‌ مایه‌ى خێر و خۆشى بژى نه‌ورۆز بژى برایه‌تى گه‌لان".


زۆرترین خوێندراو