زانکۆى جیهان داواده‌کات بڕوانامه‌ى فه‌خرى به‌ شه‌هید عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ببه‌خشرێت

4/25/2015 7:31:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25 ى نیسانى 2015 ، به‌ ئاماده‌بونى هه‌ڤاڵ‌ رزگارغفور ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى وبه‌رپرسى مه‌کته‌بى په‌یوه‌ندیه‌کان و ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى په‌یوه‌ندیه‌کانى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان و ژماره‌یه‌ک له‌ نوێنه‌رانى دامو ده‌زگاکانى حکومه‌ت، زانکوى جیهان له‌ شارى سلیمانى ڤیستڤالى ساڵانه‌ى خوى سازکرد.

سه‌ره‌تاى ڤیستڤاله‌که‌ به‌ساتیک رێزلینان بۆ گیانى پاکى شه‌ هید عه‌تاو وه‌ک خوێندکارى ئه‌و زانکۆیه‌ که‌له‌روبه‌روبنه‌وه‌کانى داعش شه‌هید بوو ،سه‌رجه‌م شه‌هیدانى کوردستان ده‌ستى پیکرد.

دواتر وتارى لیژنه‌ى ئاماده‌کار خوێندرایه‌و پاشان وتارى نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو وتارى سه‌رۆکایه‌تى زانکۆى جیهان خوێندرایه‌وه‌ .

 هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن"دکتۆره‌ ئاڵا "جێگرى سه‌رۆکى زانکۆ خه‌ڵاتى  رێزلێنانى  زانکۆکه‌ى به‌خشى به‌حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان بۆ خوێندکارى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ (عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ) .

هه‌رله‌لایه‌ن زانکۆى جیهان  بریارى دا به‌ فه‌رمى به‌نوسراو داوا له‌ وه‌زاره‌تى خوێندى باڵابکرێت که‌ بروانامه‌ى فه‌خرى ببه‌ خشرێته‌ خوێندکارى شه‌هید (عه‌تا)  له‌ کاتى وه‌رگرتنى بروانامه‌ى ده‌رچوون له‌لایه‌ن هاورێکانى ، له‌ى خۆیه‌وه‌ نوێنه‌رى وه‌زاره‌تیش به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ پشتگیرى ده‌ربڕى بۆ داواکه‌ى زانکۆى جیهان .

شایه‌نى باسه‌ ڤیستڤاله‌ که‌ چه‌ندین برگه‌ى هونه‌رى و ئه‌ده‌بى وکارى نه‌خشه‌سازى و ته‌لارسازى له‌ خو گرتبووکه‌له‌ لایه‌ن خوێندکارانه‌وه‌ ئاماده‌کرابوو.


زۆرترین خوێندراو