به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌کات

5/26/2015 9:20:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 


به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌یاوه‌رى وه‌فدێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌تارانى پایته‌خت  سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێرانى کردو له‌لایه‌ن ئه‌میر عه‌بدولهیان جێگرى وه‌زیرى ده‌روه‌ به‌گه‌رمى پێشوازى کرا .
 
له‌ دیدارێکدا باس له‌ ره‌وشى سیاسى ئه‌مڕۆى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ کراو تیشک خرایه‌ سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ى ناوچه‌که‌و عێراقى گرتۆته‌وه‌،  ئه‌و گۆرانکارى و رووداوانه‌ش باسیان لێوه‌کرا که‌ له‌ماوه‌ى رابردوو روویانداوه‌و تا هه‌نووکه‌ به‌رده‌وامیان هه‌یه‌، کاریگه‌رى رووداوه‌کانى ناوچه‌که‌ش له‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى عێراق شیکرانه‌وه‌ ،به‌تایبه‌تیش مه‌ترسى هێرش و په‌لاماردانه‌کانى چه‌کدارانى داعش له‌ناوچه‌که‌و ئه‌و کاره‌ نامرۆڤانه‌ى ده‌رهه‌ق به‌ هاوڵاتیانى سڤیل ئه‌نجامى ده‌ده‌ن ، که‌به‌و هۆیشه‌وه‌ ژماره‌یه‌کى زۆر له‌هاولاتیانى ئه‌و ناوچانه‌ى داعش ده‌ستى به‌سه‌راگرتووه‌ ئاواره‌ بوون وماڵ وحاڵى خۆیان جێهێشتووه‌ که‌ژماره‌یه‌کى زۆر له‌و ئاوارانه‌ رویان له‌هه‌رێمى کوردستان کردووه‌ .

له‌لاى خۆشیه‌وه‌ جێگرى وه‌زیرى ده‌روه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران جارێکى تر هاوخه‌مى خۆى بۆ شه‌هید بونى کاکه‌عه‌تاى سه‌رکرده‌ دوپاتکرده‌وه‌ ئاماژه‌یدا به‌رۆڵى قاره‌مانانه‌ى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى و روبه‌روبونه‌وه‌ى چه‌کداران داعش ، پشتیوانى وهاوکارى ولاته‌که‌ى دوپاتکرده‌وه‌ له‌پێناو پاراستنى ئارامى و ئاسایشى ناوچه‌که‌و روبه‌رونه‌وه‌ى هه‌ر تیرۆرستان و هه‌رمه‌ترسیه‌ک که‌روو له‌ناوچه‌که‌ بکات .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سوپاسى هه‌ڵوێستیانى کردو داواکار بوو که‌رۆڵى زیاتر بگێرێن له‌هاوکارى کردنى هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌تى دابینکردنى پێداویستیه‌ مرۆییه‌کان تا بتوانرێ‌ کێشه‌و وگرفته‌کانیان ئاواره‌کانى هه‌رێمى کوردستان چاره‌سه‌ربکرێ‌ و گوزه‌رانیان باشتربێت ، چونکه‌ هه‌رێمى کوردستان بوه‌ته‌ شوێنى پێکه‌وه‌ژیانى سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و ئاین و پێکهاته‌ جیاوازه‌کان .


زۆرترین خوێندراو