به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازى له‌ ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تى و پیاوماقوڵ ده‌کات

11/25/2015 6:08:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌شوێنى تایبه‌تى خۆى له‌گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور به‌ئاماده‌بوونى مه‌لا قادر به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى سه‌ید سادق و سه‌ڵاح حاجى عه‌لى به‌رپرسى ده‌زگاى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان پێشوازى له‌ژماره‌یه‌ک  که‌سایه‌تى و پیاوماقوڵ و ڕیش سپیى وسه‌رۆک عه‌شیره‌ت ده‌کات.

له‌دیدارێکدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود وێڕایى به‌خێرهاتن ، تیشکى خسته‌ر سه‌ر بارودۆخى هه‌نوکه‌یى عێراق و کوردستان و به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى و قاره‌مانیه‌تى هێزى پێشمه‌رگه‌و سه‌رکه‌وتنه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ر چه‌کدارانى داعش و پاکردنه‌وه‌و ئازاد کردنى چه‌ندین ناوچه‌ .

له‌دیداره‌که‌دا شاندى میوان بیروڕاى خۆیان له‌باره‌ى بارودۆخى سیاسى و ناوخۆیى هه‌رێم و گوزه‌رانى خه‌ڵک و قه‌یرانى سیاسى هه‌رێم و کاردانه‌وه‌ى راسته‌خۆى له‌سه‌ر ژیانى خه‌ڵک خرایه‌روو وهه‌روه‌ها نیگه‌رانیى خۆشیان له‌ قووڵتربوونى کێشه‌کان و تێکچوونى بارودۆخى ساسیى و ئاڵۆز بونى کێشه‌ى نێوان لایه‌نه‌کان ده‌ربڕى که‌ ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر بارى ده‌روونیى خه‌ڵک  هه‌یه‌و هاوڵاتیان چاوه‌روانى کۆتایى هاتن به‌م کێشانه‌و گه‌یشتن به‌رێگه‌ چاره‌یه‌کى گونجاو چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، که‌ به‌ داخه‌وه‌ حزبه‌کان نه‌یانتوانى چاره‌سه‌رێک بۆ گرفته‌کان بدۆزنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها شاندى میوان وێڕای به‌رزنرخاندنى رۆڵى به‌رێز محه‌مه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌هه‌وڵه‌کانى بۆ کۆتایى هێنان به‌کێشه‌ى نێوان لایه‌نه‌کان و گه‌یشتان به‌چاره‌سه‌رى گونجاو داوایان له‌ به‌رێزیان  کرد که‌ به‌رده‌وام بێت له‌هه‌وڵه‌کانى تاوه‌کو سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ کۆببنه‌وه‌ و کۆتایى به‌گرژى و قه‌یرانى سیاسى بهێنن و بگه‌نه‌ن رێکه‌وتن و چاره‌سه‌رى گونجاو.

له‌به‌رامبه‌ردا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌ستخۆشى لێکردن و ئه‌و هه‌ڵوێست و خه‌مخۆریه‌ى به‌رز نرخاندن بۆ گه‌رانه‌وه‌ى ئاشتى و ته‌بایى بۆ نێو لایه‌نه‌کان و جه‌ختیشى له‌وه‌کرده‌وه‌ که‌ده‌نگی ده‌خاته‌ پاڵده‌نگى ئه‌وان ، دواشى لێکردن به‌رده‌وامبن له‌هه‌وڵه‌کانیان بۆلێکنزیک کردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌کان به‌ مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌ رێکه‌وتن و چاره‌سه‌رى گونجاو کۆتایى هاتن به‌کێشه‌کان  .


زۆرترین خوێندراو