هه‌ر کافتریایه‌ک ڕێنماییه‌کان جێبه‌جێ ناکات داده‌خرێت

11/26/2015 6:37:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونیان به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌کانی کارکردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سێ کافتریا داده‌خات و سه‌رۆکی لیژنه‌که‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت مه‌رجی کردنه‌وه‌یان پابه‌ند بوونه‌ به‌ڕێنماییه‌کانه‌وه‌.

سامان عومه‌ر سه‌رۆکی لیژنه‌ی ریستۆرانت و یانه‌ی شه‌وانه‌کان وتی : له‌کاتی به‌دواداچوونه‌ به‌رده‌وامه‌کانمان بۆ کافتریا و یانه‌ شه‌وانه‌کان، به‌ھۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌کانی کارکردن سێ کافتریامان داخستووه‌. 

سه‌باره‌ت به‌ داخستی کافتریاکان وتیشی: به‌هۆکاری جیاواز ئه‌و سێ کافتریا داخراون که‌ قومارکردن و ڕێگه‌دان به‌ دانیشتنی مناڵی نه‌وجه‌وانانی خوار ته‌مه‌ن هه‌ژده‌ساڵ له‌کافتریاکه‌دا و نوێ نه‌کردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی کارکردنن، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌که‌مانه‌وه‌ هه‌ر سێ شوێنه‌که‌ داخراووه‌.

سه‌رۆکی لیژنه‌که‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که‌ مه‌رجی کردنه‌وه‌ی کافتریاکان، پابه‌ند بوونه‌ به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌کانی کارکردن، ڕێگه‌ به‌ یاری قومار له‌و شوێنانه‌دا و دانیشتنی مناڵی نه‌وجه‌وانانی خوار ته‌مه‌ن هه‌ژده‌ساڵ که‌ جگه‌ره‌ و نێرگه‌له‌ بکێشن ‌نه‌دراوه‌.


زۆرترین خوێندراو