به‌به‌شدارى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سیمینارێک له‌ ژێر دروشمى بهه‌ڤرا بۆ نیشتمانێکى سه‌ربه‌خۆ به‌رێوه‌چوو

2/8/2016 8:59:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز



 له‌ قه‌زاى سۆران به‌به‌شدارى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌ژێر دروشمى (  بهه‌ڤرا بۆ نیشتمانێکى سه‌ربه‌خۆ) چه‌ند سیمینارێک و پانێڵێک له‌لایه‌ن زاکۆى سۆران و فیدراسیونى ریچکخراوه‌ نحکومیه‌کانى ده‌ڤه‌رى سۆران به‌رێوه‌چوو .

له‌پانێلێکدا هه‌ریه‌ک له‌به‌ڕێزان محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌و زیره‌ک که‌مال نوێنه‌رى حکومه‌ت و دکتۆر عه‌لى ته‌ته‌ر گفتوگۆیانکرد سه‌باره‌ت به‌ نیشتمانێکى سه‌ربه‌خۆو هه‌نگاوه‌کانى به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆ بوون وله‌رێگاى ریفراندۆم و راپرسى سه‌رتاسه‌رى خه‌ڵکه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌نسوى خۆیان هه‌ڵبژێرن که‌ به‌شێوه‌یه‌کى دیموکراسى و ئازادانه‌ چاره‌نوسى خۆیان دیارى بکه‌ن .

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌زه‌مینه‌ سازیه‌کان کرا تاوه‌کو بتواندرێ به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆى هه‌نگاو بندرێت ،کوردیش وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کى گه‌وه‌رى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست پێویسته‌ چاره‌نوسى خۆى به‌ده‌ستى خۆى دیارى بکات وبه‌ره‌و سه‌ربه‌خۆى هه‌نگاو بنێت 

دواتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌ گفتوگۆو راگۆرینه‌وه‌ له‌سه‌ر کۆرکى بابه‌ته‌کان کراو سه‌رنج و پێشنیاره‌پرسیاره‌کانیان ئاراسته‌ى به‌شداربوانى پاتێلێکه‌ کردوو له‌لایه‌ن به‌رێزیانه‌وه‌ وه‌ڵامى سه‌رجه‌م پرسیارو سه‌رنج و تێبینه‌یکانى ئاماده‌بوان درانه‌وه‌ .

سه‌رجه‌م سیمینارو پانێڵه‌کان تایبه‌ت بوون به‌ پرسى سه‌ربه‌خۆى و هه‌نگاونان بۆ دیاریکردنى مافى چاره‌نوسى گه‌لى کورد له‌چوارچێوه‌ى یاساداو له‌پرۆسه‌یه‌کى ئازادو دیموکراسی دا .


زۆرترین خوێندراو