په‌یامى هاوخه‌مى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود بۆ بنه‌ماڵه‌ى "حه‌مه‌ خالید حاجى حه‌مه‌ على ته‌په‌تۆله‌که‌یی"

2/10/2016 10:27:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود، به‌بۆنه‌ى کۆچى دوایى که‌سایه‌تى دیارى کۆمه‌ڵایه‌تى "حه‌مه‌ خالید حاجى حه‌مه‌ على ته‌په‌تۆله‌که‌یی" په‌یامێکى هاوخه‌میى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ و که‌سوکاره‌که‌ى کرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:

به‌ناوى خواى گه‌وره‌ 
به‌ڕێزان / بنه‌ماڵه‌و که‌سوکارى حه‌مه‌ خالید حاجى حه‌مه‌ على ته‌په‌تۆله‌که‌یى 

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى کۆچى دوایى که‌سایه‌تى دیارى کۆمه‌ڵایه‌تى "حه‌مه‌ خالید حاجى حه‌مه‌ على ته‌په‌تۆله‌که‌یی" مان پێگه‌یشت و له‌ناخه‌وه‌ خه‌مبارى کردین . 

به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ پرسه‌و هاوخه‌مى خۆمان به‌به‌رێزتان و سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌گه‌یه‌نین له‌خواى گه‌وره‌ داواکارین سه‌بورى و ئارامى به‌ هه‌مولایه‌ک بدات و کۆچکردووش به‌به‌هه‌شتى به‌رینى خۆى ببه‌خشێت

انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون

دڵسۆزتان
محه‌مه‌ د‌ حاجى مه‌حمود
 9-2-2016


زۆرترین خوێندراو