زه‌ره‌مه‌ندانى پرۆسه‌ی سایزمیک و گه‌رانی کۆمپانیای گازپرۆمی روسی بۆ نه‌وت قه‌ره‌بوده‌کرێنه‌وه‌

2/11/2016 8:20:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 


سه‌رجه‌م ئه‌و حجوتیارانه‌ى له‌ پرۆسه‌ی سایزمیک و گه‌رانی کۆمپانیای گازپرۆمی روسی بۆ نه‌وت زه‌ره‌مه‌ند بوون قه‌ره‌بووده‌کرێنه‌وه‌ .

به‌سه‌ربه‌رشتی حاکم عادل مه‌لاساڵح به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆ له‌پاریزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستکرا به‌ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و جوتیارانه‌ی که‌ زه‌ره‌ر و زیان به‌ر زه‌وییه‌ کشتوکالیه‌کانیان که‌وتبووله‌ ئاکامی پرۆسه‌ی سایزمیک و گه‌رانی کۆمپانیای گازپرۆمی روسی بۆ نه‌وت له‌ گونده‌کانی ناحیه‌ی به‌مۆ .

حاکم عادل وه‌کو سه‌رۆکی لیژنه‌ی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی جوتیارانی ناحیه‌ی به‌مۆ تایبه‌ت به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى رگه‌یاند :له‌ پرۆسه‌ی سایزمیک و گه‌رانی کۆمپانیای گازپرۆمی روسی بۆ نه‌وت له‌ ناحیه‌ى به‌بۆ نزیکه‌ی 130 جوتیار زه‌ره‌مه‌ند بوون و قه‌ره‌بوى زه‌ره‌رو زیانه‌کانیان ده‌کرێته‌وه‌ .

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌کرد که‌ پرۆسه‌ى قه‌ربوکردنه‌وه‌که‌ به‌یه‌کسانى و به‌پێى زه‌ره‌کان ده‌بێت و هه‌رهاوڵاتى یان جوتارێکیش که‌ زه‌ره‌مه‌ند بوبێت و ناوى تۆمار نه‌کرابێت ئه‌وا لیژنه‌که‌یان دواى ئاگادر کردنه‌وه‌ ئاماده‌ن به‌دواداچون بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کارئاسانی و کاری یاسایی پیویستی بۆ ئه‌نجام بدرێت و قه‌ره‌بو بکرێته‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو