زانایانى ئاینى هه‌ولێر رونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر مووچه‌ بڵاوده‌که‌نه‌وه‌

2/11/2016 8:33:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


هاوشان له‌گه‌ڵ زانایانى ئایینى سه‌رجه‌م ناوچه‌و ده‌ڤه‌ره‌کانى کوردستان،  سه‌ر له‌ به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه‌ 11 ى شوباتى 2016 ژماره‌یه‌کى زۆرى زانایانى ئایینى له‌ لقى هه‌ولێرى یه‌کێتى زانایان کۆبوونه‌وه‌.

دوابه‌دواى کۆبونه‌وه‌که‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا پشتگیرى ته‌واوى مافه‌ ره‌واکانى فه‌رمانبه‌رانى کوردستانیان کرد، به‌تایبه‌تى بڕیارى که‌مکردنه‌وه‌ى مووچه‌ بۆ که‌متر له‌ نیوه‌، هه‌روه‌ها داوایان کرد حکومه‌ت به‌ په‌له‌ هه‌نگاوه‌کانى چاکسازى جێ به‌جێ بکات، هه‌روه‌ها داواکایان کرد هه‌رچى زووه‌ هاوسه‌نگى نرخه‌کانى بازاێ‌ دروست بکرێت، هه‌روه‌ک داوایان کرد خه‌ڵک به‌تایبه‌تى سه‌رمایه‌داران و خواپێداوان ده‌ستى هاوکارى بۆ یه‌کترى درێژ بکه‌ن، هه‌روه‌ک پێویسته‌ به‌ زووترین کات کۆتایى به‌م قه‌یرانه‌ بێنێت، هه‌روه‌ها داواشیان له‌ فه‌رمانبه‌رانى شوێنه‌ گرنگه‌کانى وه‌ک ئاوو کاره‌با و ئه‌منى کرد خۆڕاگر بن چونکه‌ هاوڵاتیان قوربانى یه‌که‌مى له‌ ده‌ستچوونى شوێنه‌کانى ئه‌وانن.

هه‌رله‌به‌یاننامه‌که‌دا زانایانى ئاینى پشتیوانى خۆیان بۆ پێشمه‌رگه‌ قاه‌ره‌مانه‌کانى کوردستان ده‌ربڕیوه‌، داواشیان له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان کردووه‌ کۆتایى به‌ کێشه‌ سیاسییه‌کان بێنن که‌ گرفته‌که‌یان قوڵتر کردۆته‌وه‌.


ده‌قى به‌یاننامه‌که‌ 


زۆرترین خوێندراو