به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود: جێگاى کورد له‌ به‌غدا نه‌ماوه‌

5/2/2016 7:46:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز




به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌وتارێکدا ئاماژه‌ به‌دۆخى هه‌نوکه‌یى عێراق ده‌کات به‌تایبه‌تى ئاڵۆزبونى ره‌وشى سیاسى له‌و وڵاته‌و دگیر کردنى په‌رله‌مانى عێراق و رزگارکردنى په‌رله‌مانتاره‌ کورده‌کان له‌ ژێر ده‌ستى خۆپیشانده‌ران .

له‌وتاره‌که‌یدا ئه‌وه‌ ده‌خاته‌روو که‌ ئێستا عێراق 3 به‌شه‌ و شتێک به‌ ناوى عێراق نه‌ ماوه‌ له‌ سه‌ر نه‌خشه‌ نه‌بیت ,( سونه‌و شیعه‌) و (شیعه‌و شیعه‌ ) و کوردیش به‌ پێى په‌تى تێ که‌وتووه‌ , ئه‌ونده‌ى کورد به‌ ته‌نگ یه‌ک پارچه‌ى عێراقه‌وه‌ن خاوه‌نه‌ ئه‌سڵیه‌که‌ى عه‌ره‌ب به‌ته‌نگیه‌وه‌نییه‌ .

هه‌رله‌وتاره‌که‌یدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود مه‌به‌سته‌که‌ى له‌چه‌ند خاڵێک ده‌خاته‌روو که‌له‌وانه‌ داوا له‌سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات کۆبونه‌وه‌یه‌کى به‌په‌له‌ له‌گه‌ڵ حزبه‌ کوردستانیانه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندارانه‌دا بکات که‌ خۆیان به‌ خاوه‌نى بریار ئه‌ زانن و کوردیان خستۆته‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ى ئێستا که‌ به‌غداد وه‌ک نه‌ ته‌وه‌یه‌ک مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ل کورد ناکات به‌ڵکو وه‌ک لیستێک له‌لیستى هه‌ڵبژارن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌کرێت. 

هه‌روه‌ها به‌ شدارى نه‌کردن له‌ ئازادکردنى موسڵ له‌گه‌ڵ عێراق , واته‌ کورد چۆن تا ئێستا شه‌رى داعشى کردوه‌ بۆخۆى هه‌روا بروات.





زۆرترین خوێندراو