ئیتاڵیا لقى پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تیى خۆى له‌ هه‌ولێر ده‌کاته‌وه‌

5/4/2016 2:50:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز





سه‌رۆکى ژوورى بازرگانیى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ئیتاڵیا به‌نیازه‌، لقى پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تیى خۆى له‌ هه‌ولێر بکاته‌وه‌.

 دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکى ژوورى بازرگانیى هه‌ولێر به‌ (ناوه‌ندى هه‌واڵى ئازاد)ى وت که‌، پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تیى ئیتاڵیا لقى خۆى له‌ هه‌ولێر ده‌کاته‌وه‌‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش‌ وه‌فدێکى پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تیى ئیتاڵیا سه‌ردانى ژوورى بازرگانیى هه‌ولێریان کردووه‌ و بارودۆخى ئاسایش و ئارامیى هه‌رێمى کوردستان جێگاى ڕه‌زامه‌ندییان بووه‌ى،‌ بۆیه‌ بڕیاریان داوه‌‌ لقى پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تیى وڵاته‌که‌یان‌ بکه‌نه‌وه‌ که‌ به‌ ‌به‌رده‌وامى به‌رهه‌مى ئیتاڵى به‌ کوالێتى به‌رز نمایش ده‌کات. 

به‌ وته‌ى سه‌رچاوه‌که‌ى ژوورى بازرگانیى هه‌ولێر، وه‌فده‌که‌ى پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تیى ئیتاڵیا ده‌ستیان به‌ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى پێویست کردووه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.


زۆرترین خوێندراو