هه‌ڵه‌بجه‌... پانێلێک بۆ منداڵه‌ ونبوه‌کان ساز ده‌کرێت

5/23/2016 4:26:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز





 زانکۆى ئه‌مریکى له‌سێلمانى و زانکۆى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌هاوکارى ئه‌نجومه‌نى رێکخراوه‌کانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌هۆڵى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى مۆنه‌مێنتى قوربانیان پانێڵێکى تایبه‌ت به‌منداڵه‌ ونبوه‌کانى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.

 ئاراس عابد جێگرى سه‌رۆکى کۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى هه‌ڵه‌بجه‌ تایبه‌ت به‌ جه‌ماوه‌ر نیوز ڕایگه‌یاند :  دواى ئه‌وه‌ى وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نجومه‌نى رێکخراوه‌کان له‌گه‌ڵ دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆکى فه‌خرى زانکۆى ئه‌مریکى کۆبوینه‌وه‌ داوامان کرد پانێلێک به‌ منداڵه‌ ونبوه‌کانى هه‌ڵه‌بجه‌ سازبکه‌ن له‌ پێناو دانانى میکانیزمێکى تایبه‌ت به‌و پرسه‌و خستنه‌ستر خه‌تى دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان  له‌و ڕوه‌وه‌، بۆیه‌ بڕیار درا رێکه‌وتى 25 ئایارى 2016ئه‌و پانێڵه‌ له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رێوه‌ بچێت که‌ هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژى ونبوان له‌جیهاندا.

 ووتیشى : بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بانگهێشتتنامه‌ ئاراسته‌ى به‌رپرسانى حکومى و حزبى ڕێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان باڵیۆز و قونسڵى وڵاتان له‌عێراق و هه‌رێمى کوردستان کراوه‌، تا بتوانین له‌ ڕێگه‌ى ئه‌م پانێڵه‌وه‌ هاوسۆزى زۆرتر بۆ منداڵه‌ ونبوه‌کانى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ده‌ست بێنین تابه‌زوترین کات چاره‌نوسیان یه‌ک لاى بکرێته‌وه‌.

ئاراس عابد  زۆر سوپاسى خۆى و کۆمه‌ڵه‌که‌یان و ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بڕدنى پانێڵه‌که‌ى گه‌یانده‌ به‌ڕێز محمدى حاجى محمود که‌ هاوکارییه‌کى گه‌وره‌ى به‌ پرسه‌که‌ کردوه‌ له‌ ڕابردوداو له‌ ئێستاشدا ئه‌رکى مانه‌وه‌ى سه‌رجه‌م میوانانى پانێڵه‌که‌ى له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌.

پانێڵه‌که‌ له‌پێنج به‌ش پێکهاتووه‌، کاتژمێر 10ى سه‌ر له‌به‌یانى رۆژى  25 ئایار یه‌که‌م پانێل ده‌ستپێده‌کات، کاتژمێر 6 سه‌ر له‌ ئێواره‌ کۆتا پانێڵ به‌رێوه‌ده‌جێت که‌ چه‌ندین پسپۆرو لێکۆڵه‌رى ناسراو به‌شدار ده‌بن تیایدا.


زۆرترین خوێندراو