به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى عومه‌ر ئاغاى سورچى ده‌کات

8/20/2016 8:32:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








رۆژى هه‌ینى 19 ى ئابى 2016  ،   به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌شارى هه‌ولێر سه‌ردانى عومه‌ر ئاغاى سورچى کردو له‌نزیکه‌وه‌ هه‌واڵى ته‌ندروستى پرسى .  

به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود  له‌ ته‌ندروستى عومه‌ر ئاغاى سورچى پرسى و هیواى ته‌ندروستیه‌کى باشى بۆ خواست، له‌ ته‌وه‌رێکى ترى سه‌ردانه‌که‌شدا باس له‌ بارودۆخى سیاسى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌کراو به‌ تایبه‌تى مه‌ترسیه‌کانى داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و قه‌یرانى دارایى و ئاڵۆزى نێوان لایه‌نه‌ سیاسه‌کان و مانه‌وه‌ى کێشه‌کان به‌هه‌ڵپه‌سێردراوى .

هاوکات به‌ گرنگیه‌وه‌ باس له‌ ڕۆڵ و قوربانیدانى پێشمه‌رگه‌ کرا که‌ توانیان به‌ر به‌داگیرکارى داعش بگرن و نه‌هێڵین خاکى کوردستان داگیر بکه‌ن که‌ ئه‌م به‌رخودان و قوربانیدانه‌ى پێشمه‌رگه‌ توانى به‌شێکى زۆرى خاکى داگیرکراوى کوردستان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر هه‌رێم و ئێستا زۆربه‌ى ئه‌و خاکه‌ ئازادکراونه‌ له‌لایه‌ن هێزى پیشمه‌رگه‌ى کوردستان پارێزگارى لێده‌کرێت .

 لاى خۆشیه‌وه‌ عومه‌ر ئاغاى سورچى خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى بۆ سه‌ردانه‌که‌ى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود که‌له‌نزیکه‌وه‌ له‌ته‌ندروستى پرسى و رۆڵى به‌رێزیان و حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانى  به‌رز نرخاند له‌به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى جه‌نگ دژى داعش .جه‌ختیشى له‌ په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان کرده‌وه‌ له‌ پێناوى پاراستنى هه‌رێمى کوردستان .


زۆرترین خوێندراو