بارزانى سه‌ردانى ئێران ده‌کات

8/22/2016 6:57:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌رونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ بانگهێشتنامه‌ى کۆمارى ئیسلاملى ئێران به‌ بارزانى گه‌یشتووه‌ به‌ڵام ته‌نها ماوه‌ته‌وه‌ دیاریکردنى کاتى سه‌ردانى کردنى بارزانى بۆ ئێران ،ئه‌مه‌ ده‌قى رونکردنه‌وه‌که‌یه‌ :

ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ گوته‌بێژى فه‌رمیى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان

ماوه‌یه‌که‌ له‌ میدیاکاندا لێدوان و لێکدانه‌وه‌ى جۆراوجۆر له‌باره‌ى سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بۆ کۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌خرێته‌ڕوو، بۆ به‌رچاوڕوونیى زیاترى ڕاى گشتیى ڕاى ده‌گه‌یێنین که‌ جه‌نابى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بانگهێشتنامه‌ى کۆمارى ئیسلامیى ئێرانى به‌ده‌ست گه‌ییشتووه‌ و به‌ڕێزیشیان بانگهێشته‌که‌ى قبووڵ کردووه‌. ته‌نیا ئه‌وه‌ ماوه‌ کاتى گونجاو بۆ هه‌ردوولا دیارى بکرێت.

د. ئومێد سه‌باح

گوته‌بێژى فه‌رمیى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان

22ـى 8ـى 2016


زۆرترین خوێندراو