له‌هه‌ڵه‌بجه‌ یه‌که‌مین کۆنفرانسى زانستى نێوده‌وڵه‌تى به‌ڕێوه‌ ده‌چیت

8/24/2016 7:19:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز






سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 24 ى ئابى 2016 له‌ هۆڵى مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه‌و به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌کى زۆر له‌ مامۆستایان و توێژه‌ران وچه‌ندین میوانى ناوخۆیى و ده‌ره‌کى و  به‌ سه‌رپه‌رشتى زانکۆى هه‌ڵه‌بجه‌ یه‌که‌مین کۆنفرانسى زانستى نێو ده‌وڵه‌تى به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌کۆنفرانسه‌که‌دا که‌ سۆران حه‌سه‌ن به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان و نوێنه‌رى لایه‌نه‌کان و ده‌زگا حکومییه‌کان و ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نیش ئاماده‌بوون سه‌ره‌تاى کۆنفرانس به‌ ساتێک وه‌ستان ده‌ستى پێکرد و دواتر له‌لایه‌ن خه‌سره‌و عه‌بدوڵا سه‌رۆکى زانکۆى هه‌ڵه‌بجه‌ ووتارى به‌خێرهاتن خوێنرایه‌وه‌و   هه‌ڤاڵ ره‌فیق کورته‌ باسێک له‌سه‌ر ئامانجى کۆنفرانسه‌که‌ خرایه‌ڕوو ، وه‌ پاشان فیلمێکى دیکۆمێنتارى له‌سه‌ر مێژووى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ نمایش کراو دواتر تویژینه‌وه‌یه‌ک پێشکه‌ش به‌ ئاماده‌بوان کرا.

دوابه‌دواى ئه‌وه‌ میوانه‌کانى کۆنفرانسى زانستى زانکۆى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شه‌ جیاوازه‌کانى مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌سه‌ر کرده‌وه‌.

وا بڕیاره‌ کۆنفرانسه‌که‌ ماوه‌ى دوو ڕۆژ بخایه‌نێت.


زۆرترین خوێندراو