له‌ سلێمانى 12 کۆشکى خواردن و خواردنه‌وه‌ داخران

8/24/2016 9:05:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز






به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌کانى کارکردنه‌وه‌ 12 کۆشکى خواردن و خواردنه‌وه‌ له‌ نێو سه‌یرانگه‌ى سه‌رچنار له‌ لایه‌نه‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانیه‌وه‌ داخران .

 ئه‌مشه‌و 24-8-2016, له‌ ئه‌نجامى گه‌ڕان و پشکنینى لیژنه‌هاوبه‌شه‌کان بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ جێبه‌جێ کردنى مه‌رج و رێنماییه‌کان , به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رجى ته‌ندروستى و رێنماییه‌کانى کارکردنه‌وه‌ 12 کۆشکى خواردن و خواردنه‌وه‌ له‌ نێو سه‌یرانگه‌ى سه‌رچنارى شارى سلێمانى داخران .
 
هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆکى لیژنه‌ى رێستۆرانت و چێشتخانه‌کان له‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى بڕیارى داخستنیان درا پابه‌ند نه‌بوون به‌ جێبه‌جێ کردنى مه‌رج و رێنماییه‌کان به‌تایبه‌ت مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌کان و نوێکردنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى کارکردن , ووتیشى به‌هۆى جۆرى سه‌رپێچییه‌که‌یانه‌وه‌ بڕیاردرا 12 کۆشکى خواردن و خواردنه‌وه‌ له‌ نێو سه‌یرانگه‌ى سه‌رچنار له‌ شارى سلێمانى دابخرێت .

سه‌رۆکى لیژنه‌ى رێستۆرانت و چێشتخانه‌کان له‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى راشیگه‌یاند لیژنه‌که‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ گه‌ڕان و پشکنینه‌کانیان و هه‌ر شوێنێک پابه‌ند نه‌بێت به‌پێى یاسا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت و رووبه‌ڕووى سزاى یاسایى ده‌کرێته‌وه‌ .


زۆرترین خوێندراو