له‌که‌رکوک دواى ئه‌نجامدانى چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک داعش هێرش ده‌کاته‌ چه‌ند شوینێک

10/21/2016 9:52:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆهه‌ینى  21 ى تشرینى یه‌که‌مى 2016 شانه‌ نوستوه‌کانى داعش به‌ مه‌به‌ستى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى چه‌ند بینایه‌کى حکومى له‌شارى که‌رکوک هێرشیان کرده‌ سه‌ر بیناکان و به‌هۆى چه‌ند په‌لامارێکى خۆکوژییه‌وه‌، ژماره‌یه‌ک هاووڵاتى و هێزى ئه‌منى شه‌هید و برینداربوون.

دوتر تیرۆرستانى داعش په‌لامارى بیناى پارێزگاى که‌رکوکیان دا و په‌لاماره‌که‌یان شکستى هێنا

له‌لاى خۆشیه‌وه‌ پارێزگارى که‌رکوک دانیشتوانى شاره‌که‌ دڵنیا ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئۆپه‌راسیۆنى له‌ناو بردنى تیرۆرستان به‌رده‌وامه‌ و بارودۆخى شاره‌که‌ له‌ژێر کۆنترۆڵى هێزه‌ ئه‌منییه‌کاندایه‌.

د.نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگارى که‌رکوک رایگه‌یاند: تیرۆرستانى داعش به‌پیلانێکى پێشوه‌خته‌ ویستوویانه‌ له‌ناو شارى که‌رکوک ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین بیناى حکومى و حزبى و ئه‌منى بگرن که‌لایه‌ن پۆلیس وهێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ هێرشه‌که‌یان شکستى هێناوه‌ و ژماره‌یه‌کى زۆر له‌تیرۆرستان کوژراون.

پارێزگارى که‌رکوک وتیشی: له‌ئێستادا له‌دوو شوێن تیرۆرستان ئابلۆقه‌ دراون و یه‌کێک له‌ تیرۆرستان به‌دیل گیراوه‌.

پارێزگارى که‌رکوک ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که‌ چوار تیرۆرست له‌دوبز کوژراون و ژماره‌یه‌ک هاووڵاتى و هێزى ئه‌منى شه‌هید و برینداربوون.


زۆرترین خوێندراو