هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ ئۆتۆمبێلێکى بۆمبرێژکراو له‌ میحوه‌رى باشک ده‌ته‌قێننه‌وه‌

10/23/2016 10:03:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







که‌مێک پێش ئێستا هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌میحوه‌رى باشک ئۆتۆمبێلێکى بۆمبرێژکراو ده‌ته‌قێنه‌وه‌ .
 
په‌یامنێرى جه‌ماوه‌رنیوز له‌میحوه‌رى باشک ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌که‌مێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکى بۆمبرێژکراو پێش گه‌یشتنى به‌هێزه‌کان پێشمه‌رگه‌له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ ته‌قێندرایه‌وه‌ هێرشه‌کان  به‌رده‌وامن .

ووتیشى باشک له‌لایه‌ن هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ گه‌مارۆدراوه‌ شه‌ڕو پێکدان له‌گه‌ڵ چه‌کدارانى داعش به‌رده‌وامى هه‌یه‌ و پێشمه‌رگه‌ له‌پێشڕه‌ویدان .
 
شایانى باسه‌ له‌درێژه‌ ئۆپراسیۆنى ئازادکردنى شارى موسڵ له‌به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێرشى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌میحوه‌رى باشیک و ناوه‌ران ده‌ستى پێکردووه‌ و چه‌ندین گوند کۆنترۆڵ کراون .


زۆرترین خوێندراو