به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود بروسکه‌یه‌کى ماته‌مینى ئاراسته‌ى به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى ده‌کات

12/5/2016 8:14:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود بروسکه‌یه‌کى ماته‌مینى ئاراسته‌ى به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان کرد به‌ بۆنه‌ى کۆچى دوایى خوالێخۆشبووخاتوو ( ئه‌قلیما بارزانی) خوشکى گه‌وره‌ى  به‌رێزیان،ئه‌مه‌ ده‌قى پرسه‌نامه‌که‌یه‌:

براى به‌رێزم جه‌نابى کاک مه‌سعود بارزانى

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى کۆچى دوایى خوالێخۆشبوو خاتوو (ئه‌قلیما بارزانى )  خوشکى گه‌وره‌ى به‌ڕێزتانمان پێ گه‌یشت .

به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ پرسه‌و هاوخه‌مى خۆمان به‌به‌رێزتان و سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان ده‌گه‌یه‌نین له‌خواى گه‌وره‌ داواکارین سه‌بورى و ئارامى به‌به‌رێزتان و هه‌مولایه‌ک بدات و کۆچکردووش به‌به‌هه‌شتى به‌رینى خۆى ببه‌خشێت .

 انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون

براتان

محه‌مه‌د‌ حاجى مه‌حمود

5-12-2016


زۆرترین خوێندراو