کۆریاى باشوور له‌ هه‌ولێر له‌ ماوه‌ى ساڵێکدا ٣٠٠ ڤیزاى به‌ هاووڵاتیانى کوردستان داوه‌‌

1/15/2017 3:36:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازیى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، کونسوڵخانه‌ى کۆریاى باشوور له‌ هه‌رێمى کوردستان له‌ ماوه‌ى ساڵێکدا ٣٠٠ ڤیزاى به‌ هاووڵاتییانى کوردستان داوه‌.

دارا جه‌لیل خه‌یات به‌ (ناوه‌ندى هه‌واڵى ئازاد)ى ڕایگه‌یاند (پارک یۆنگ کیو) کونسوڵى گشتیى کۆریاى باشوور سه‌ردانى کردوون و جه‌ختى له‌سه‌ر زیاتر په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستاندا کردووه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها به‌ڵێنى داوه‌ که‌ وڵاته‌که‌ى له‌ هه‌موو بارودۆخێکدا هاوکاریى خه‌ڵکى کوردستان بکات.

هه‌روه‌ها کونسوڵى گشتیى کۆریاى باشوور به‌ سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازیى هه‌ولێرى وتووه‌ که‌‌ له‌ ماوه‌ى ساڵى ڕابردوودا له‌ دواى کرانه‌وه‌ى کونسوڵخانه‌ى وڵاته‌که‌یان له‌ هه‌ولێر ٣٠٠ ڤیزا له‌و کونسوڵخانه‌یه‌وه‌ دراوه‌ به‌ هاووڵاتییانى کوردستان که‌ به‌مه‌به‌ستى جیاجیا سه‌ردانى کۆریاى باشووریان کردووه‌، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکى گرنگ بووه‌ له‌ پێشکه‌وتنى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌."


زۆرترین خوێندراو