پۆلیسى دارستان 7 که‌س ده‌ستگیر ده‌کات

1/16/2017 3:44:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
 






له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هێزه‌کانى پۆلیسى دارستانى سلێمانى به‌رده‌وامن له‌ ده‌ستگیرکردنى سه‌رپێچیکاران به‌ڵام ڕۆژانه‌ له‌جێگه‌ى جیاواز ده‌بینرێت هه‌ندێک له‌هاوڵاتیان گوێ به‌ڕێنماییه‌کانى پۆلیسى دارستان ناده‌ن  و سه‌رپێچى ده‌که‌ن

له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌قید هێمن کمرخان به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان وژینگه‌ى سلێمانى ڕایگه‌یاند  : له‌سنورى شاره‌زوور( 5) سه‌پێچیکار ده‌ستگیرکراون و ڕوبه‌ڕوى یاسا کراونه‌ته‌وه‌  .  

ئاماژه‌شى به‌وه‌کرد له‌ چالاکیه‌کى مه‌فره‌زه‌کانى به‌شى  پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى شاره‌زوور له‌ ده‌رچونێکى مه‌یدانیدا  توانیان  (5) هاووڵاتى له‌سه‌ر دیارده‌ى ڕاوى  ماسى ده‌ستگیربکه‌ن و   هاوکات ده‌ست بگرن به‌سه‌ر (3) بلاجکتۆرو (3) تۆڕدا . 

له‌لایه‌کى تره‌وه‌ مه‌فره‌زه‌یه‌کى  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى  پۆلیسى دارستان توانیان  له‌ سنورى سیته‌ک ده‌ست بگرن به‌سه‌ر یه‌ک ئامێرى هه‌ڵکه‌ندنى بیر دا که‌ به‌نایاسایى کاریان ده‌کرد .

له‌و باره‌یه‌وه‌شه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان وژینگه‌ى سلێمانى ڕایگه‌یاند : مه‌فره‌زه‌یه‌کى بنکه‌ى پۆلیســى دارســتان و ژینکه‌ى سیته‌ک  له‌ ده‌رچونێکى  مه‌یدانیاندا توانیان (2)هاووڵاتى  ده‌ستگیربکه‌ن که‌ سه‌رقالى هه‌ڵکه‌ندنى بیرلێدان بوون هاوکات ده‌ستبگرن به‌سه‌ر (1) ئامێرى بیرهه‌ڵکه‌ندندا  که‌ به‌نایاسایى کاریان ده‌کرد . 

جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه‌ که‌ سه‌رجه‌م ده‌ستگیرکراوه‌کان و ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌کان ڕاده‌ستى یاساکران تا لێپێچینه‌وه‌یان له‌ گه‌ڵدا بکرێت و  ئامێرى هه‌ڵکه‌ندنى بیره‌که‌ش ڕه‌وانه‌ى لیژنه‌ى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى ژێر زه‌وى کراون   .

عه‌قید هێمن کمرخان جارێکى تر داواى له‌ هاووڵاتیان کرد که‌ له‌پێناو پاراستنى سروشت و ژینگه‌ى کوردستان دا پێویسته‌ هه‌موان پابه‌ندبین به‌ڕێنمایه‌ کانى پۆلیسى دارستان .    
                              


زۆرترین خوێندراو