به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازیکرد له‌ سکرتێرى کۆنسوڵى فه‌ره‌نسا له‌هه‌رێم

1/19/2017 9:42:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رۆژى  19ى کانونى دووه‌مى  2017  ، به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى له‌شارى سلێمانى به‌ئاماده‌بونى رزگار غه‌فور ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان پێشوازى کرد له‌  گیوم کولى سکرتێرى دووه‌مى  کونسوڵى فه‌ره‌نسا له‌هه‌رێمى کوردستان   .

له‌دیدارێکدا باس له‌خۆراگرى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان کرا دژى چه‌کدارانى داعش وروبه‌روبونه‌وه‌ى تیرۆرستان له‌برى هه‌موو جیهان ، هه‌روه‌ها تیشکخرایه‌ سه‌ر پاڵپشتى و هاوکارى هێزى هاوپه‌یمانان و بۆردومانکردنى مۆڵگه‌ى چه‌کدارانى داعش ، له‌وروه‌شه‌وه‌ ته‌ئکید له‌سه‌ر رۆڵى  فه‌ره‌نسا کرا له‌پاڵپشتى و هاوکارى مرۆیى و سه‌ربازى بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌شه‌ڕى داعش دا ،

هه‌رله‌دیداره‌کادا باسله‌ سه‌ردانى سه‌رۆک کۆمارى فه‌ره‌نسا  بۆ هه‌رێم  وهاوکاریه‌ مرۆییه‌کانى وڵاتى  فه‌ره‌نسا کرا بۆ ئاواره‌کانى هه‌رێمى کوردستان و که‌ به‌هه‌زاران خێزان له‌شاره‌کانى هه‌رێم له‌نێو که‌مپدا نیشته‌جێ کراون تا ئاسایى بونه‌وه‌ى بارودۆخى ناوچه‌کانیان وه‌ هاوکارى زیاترى ئاواره‌کان به‌پێویست زاندرا .

له‌ته‌وه‌رێکى ترى دیداره‌که‌دا ئاماژه‌درا به‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ى هه‌رێمى کوردستانى گرتۆته‌وه‌ که‌ناتواندرێ وه‌ک پێویست موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بدرێت که‌ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر باروگوزه‌رانى هاوڵاتیان و بازار به‌گشتى دروست کردووه‌ ، هه‌وه‌رها کێشه‌ى نێوان لایه‌نه‌سیاسیه‌کان و هه‌وڵدان بۆ کۆتایى هێنان به‌و قه‌یرانه‌ سیاسیه‌ى هه‌رێمى کوردستانى گرتۆته‌وه‌ به‌پێویست زاندرا له‌رێگاى گفتوگۆو دانوسان و لێک تێگه‌یشتن و له‌به‌رچاو گرتنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى هاوڵاتیان .

له‌وروه‌شه‌وه‌ سکرتێرى کونسوڵى فه‌ره‌نسا له‌هه‌رێم ستایشى رۆڵى  به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود کرد که‌ چۆن له‌به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌و له‌روبه‌روبونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش له‌هوڵ وتێکۆشانى به‌رده‌وامدایه‌ له‌پێناو پاراستنى هاوڵاتیان و خاکى کوردستان ،خهیواشى خواست به‌هه‌مانشێوه‌ هه‌وڵه‌کانى چڕ بکاته‌وه‌ بۆ کۆتایى هێنان به‌و قه‌یرانه‌ سیاسیه‌ى رووى له‌هه‌رێمى کوردستان کردووه‌و بۆ گه‌یشتن و نزیک بونه‌وه‌ى لایه‌نه‌سیاسیه‌کان و کۆتایى هێنان به‌کێشه‌ ساسیه‌کان له‌پێناو زیاتر ئاسوده‌بوونى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکى کوردستان .

له‌ته‌وه‌رێکى ترى دیداره‌که‌دا باس له‌کێشه‌کانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا کرا که‌تا هه‌نوکه‌ به‌غدا هاوکارى هه‌رێمى کوردستان ناکات له‌زۆر بواردا به‌تایبه‌تى له‌ئێستادا که‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى باوه‌ڕپێکراوه‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن حکومه‌تى به‌غداوه‌ پێداویستى بۆدابین ناکرێت و وه‌ک پێویست هاوکارى هێزى پێشمه‌رگه‌ ناکرێ‌ .


زۆرترین خوێندراو