عارف ڕوشدى : چاکسازى هاوکار ده‌بێت به‌ گه‌یشتن به‌سه‌ربه‌خۆیی

2/20/2017 5:33:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز










ڕاوێژکارێکى مه‌کته‌بى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایگه‌یاند هه‌رێمى کوردستان له‌ ڕێڕه‌وى سه‌ربه‌خۆییدایه‌ و چاکسازییه‌کانیش هاوکار ده‌بن بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌.

 له‌ دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى سۆمه‌ریه‌ نیوز، عارف ڕوشدى ڕاوێژکارى مه‌کته‌بى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان وتى ڕاپۆرته‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامى هه‌نگاوى پێویست و بوێرانه‌یه‌ بۆ چاکسازى له‌ هه‌رێمى کوردستان و هیواى خواست ئه‌و هه‌نگاوانه‌ به‌رده‌وامییان هه‌بێت.

ناوبراو هه‌روه‌ها وتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌ دروشمى سیاسى نابێت، به‌ڵکوو ئه‌و ئامانجه‌ له‌ ڕێى ئیراده‌یه‌کى به‌هێز و له‌چوارچێوه‌ى یاسادا دێته‌دی. له‌و ڕووه‌وه‌ وێڕاى ئاماژه‌ به‌وه‌ى که‌ چاکسازى هاوکار ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌ربه‌خۆیی، جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگیى پشتیوانى هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌ پرۆسه‌ى چاکسازى له‌ هه‌رێمى کوردستان کرده‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو