وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: بۆردومانکردنى پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ قابلى قبووڵ نیه‌

4/25/2017 7:07:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز







له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى کوردستان، وێڕاى به‌داخبوون بۆ شه‌هید و برینداربوونى ژماره‌یه‌ک پیشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌ بۆردومانى فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانى تورکیا له‌ له‌ سنوورى شنگال، ئه‌و گرفت و کێشانه‌ى بۆ بوونى په‌که‌که‌ له‌و ناوچه‌یه‌ گه‌ڕانده‌وه‌. ئه‌مه‌ش ده‌قى به‌یاننامه‌که‌ى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى کوردستانه‌:

کاتژمیر دووى به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى سێشه‌ممه‌ ٢٥ـی٤ـی٢٠١٧، چیاى شنگال و ده‌وروبه‌رى له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانى سوپاى تورکیاوه‌ بۆردومان کراوه‌ و زیان و وێرانکاریى زۆرى لێکه‌وتۆته‌وه‌ و ٥ پێشمه‌رگه‌ شه‌هید و ٩ى دیکه‌ش بریندار بوونه‌.

شه‌هید و برینداربوونى پێشمه‌رگه‌ جێگه‌ى داخێکى زۆره‌ و بۆردومانکردنى پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانى تورکیاوه‌ قابلى قبووڵ نییه‌ و، ڕاشیده‌گه‌یه‌نین که‌ ئه‌م کێشه‌ و گرفتانه‌ هه‌مووى له‌ ئه‌نجامى هه‌بوونى په‌که‌که‌یه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ و بوونیشیان سه‌رئێشه‌ و گرفتى بۆ خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ و هه‌رێمى کوردستان ناوه‌ته‌وه‌ و سه‌ربارى ئه‌وه‌ى له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ زۆریش داوایان لێکراوه‌ که‌ چیاى شنگال چۆڵ بکه‌ن، به‌ڵام گوێیان بۆ که‌س نه‌گرتووه‌، لێره‌دا دووباره‌ داوا ده‌که‌ین که‌ په‌که‌که‌ هێزه‌کانى له‌ چیاى شنگال و ده‌وروبه‌رى بکشێنێته‌وه‌ و چیتر نه‌بنه‌ مایه‌ى ناسه‌قامگیرى و قووڵتربوونى کێشه‌کان له‌م ناوچه‌یه‌دا و ڕێگه‌ بده‌ن ژیان بۆ خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ .

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى کوردستان
٢٥-٤-٢٠١٧


زۆرترین خوێندراو