زانکۆى سلێمانى له‌ باره‌ى پشوه‌که‌ى به‌یانییه‌وه‌ بڕیاریدا

4/30/2017 7:13:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







سایتى فه‌رمى زانکۆى سلێمانى بڵاویکرده‌وه‌ که‌ سه‌رۆکایه‌تى زانکۆى سلێمانى به‌پێویستى ده‌زانێت سه‌رجه‌م و فه‌رمانبه‌ران وکارگوزارن ئاگادار بکاته‌وه‌ به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى کرێکارانه‌وه‌  به‌یانى بکاته‌ پشوى فه‌رمى له‌سه‌رجه‌م کۆلێج و سکوڵه‌کانى سه‌ر به‌ زانکۆى سلێمانی.

به‌ پشت به‌ستن به‌ پشوه‌فه‌رمییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان  و به‌له‌به‌رچاوگرتنى ڕۆژى کرێکاران سه‌رۆکایه‌تى زانکۆى سلێمانى بڕیاریدا که‌ 1-5-2017واته‌ به‌یانى بکاته‌ پشوى فه‌رمى بۆ فه‌رمانبه‌ران و کارگوزانى زانکۆ و له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه‌ پیرۆزباییه‌کى گه‌رم ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م کرێکاران و فه‌رمانبه‌ران ده‌کات و هیواداره‌ که‌ کرێکاران بتوانن له‌م ڕۆژه‌دا مافه‌ڕه‌واکانى خۆیان ده‌سته‌به‌ربکه‌ن .

 به‌ڵام سه‌رۆکایه‌تى زانکۆى سلێمانى به‌ پێویستى ده‌زانێت له‌ پێناو دوانه‌که‌وتنى پرۆسه‌ى خوێندن و بۆ ته‌واوکردنى مه‌نهه‌جى خوێندکاران به‌یانى ده‌وامى فه‌رمى وئاسایى ده‌بێت بۆ مامۆستایان و خوێندکارانى زانکۆ.


زۆرترین خوێندراو