له‌ سلێمانى پڕۆژه‌یه‌ک بۆ پاراستنى و سه‌وزکردنى چیاى گۆیژه‌ راگه‌یه‌ندرا

7/20/2017 10:24:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌مه‌به‌ستى پاراستن و سه‌وزکردنى چیاى ئه‌زمڕ و گۆیژه‌و رێگرى کردن له‌ سوتانى پوش و دارستانى چیاکه‌ له‌ شارى سلێمانى پرۆژه‌یه‌ک بۆ پارستنى چیاى گۆیژه‌ راگه‌یه‌ندرا ,قائیمقامى سلێمانی ده‌ڵێت هه‌موو هه‌نگاوێکى پێویست بۆ پاراستنى چیاکه‌ ده‌نێن و هه‌ر که‌سێک زیان به‌ پوش و دارستانى چیاکه‌ بگه‌یه‌نێت رووبه‌ڕوى سزای یاسایى ده‌کرێته‌وه‌.
 
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 20 ته‌موزى 2017 له‌ قائیمقامیه‌تى سلێمانى به‌ به‌شدارى لێپرسراوانى په‌یوه‌ندیدار  و به‌سه‌ر په‌رشتى ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى فراوان به‌ڕێوه‌چوو , له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتووگۆ ده‌رباره‌ى پرۆژه‌یه‌کى نوێ کرا که‌ مه‌به‌ست لێى پاراستن و سه‌وزکردنى چیایى گۆیژه‌و پاراستنیه‌تى له‌ هه‌ر مه‌ترسیه‌ک که‌ رووبه‌ڕووى چیاکه‌ ببێته‌وه‌ .

 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى ووتى : بۆ پاراستنى چیاى ئه‌زمڕ و کۆیژه‌ هه‌موو  هه‌نگاوێکى پێویست ده‌گرنه‌ به‌ر و هه‌رکه‌سێک زیان به‌ پوش و دارستانى چیاکه‌ بگه‌یه‌نێت رووبه‌ڕوى سزای یاسایى ده‌کرێته‌وه‌, ووتیشى بۆ پاراستنى چیاکه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ئه‌گه‌رى ئاگر که‌وتنه‌وه‌دا  ئه‌مساڵ چه‌ند هه‌نگاوێکى پێویستیان ناوه‌ "جگه‌ له‌ ئاگر بڕ بۆ به‌شێکى زۆرى چیاکه‌ هاوکات تیمى به‌رگرى شارستانى و پۆلیسى پاراستنى دارستانله‌ چیاکه‌ جێگر کراوه‌"  و به‌ به‌رده‌وامى چاودێرى ژینگه‌ى گۆیژه‌ ده‌که‌ن که‌ به‌هۆى ئه‌مه‌وه‌ توانراوه‌ مه‌ترسیه‌کى زۆر له‌ سه‌ر پۆش و دارستانى چیاى گۆیژه‌ دوور بخرێته‌وه‌ , به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆى فراوانى رووبه‌ڕووى چیاکه‌وه‌ بۆ دڵنیاى پاراستنى پێویستى به‌ چاودێرى و هه‌نگاوى زیاتره‌ , قائیمقامى سلێمانى راشیگه‌یاند ئه‌م پرۆژه‌یه‌ هه‌نگاوێکى تر ده‌بێت بۆ پاراستنى چیاکه‌و داواشى له‌ هاوڵاتیان و هه‌موو لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌کان کرد رۆڵى خۆیان ببینن له‌ پاراستنى چیاکه‌دا .

له‌ به‌شێکى ترى کۆبوونه‌وه‌که‌دا حسێن حه‌مه‌ که‌ریم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى باخدارى و دارستان و پاوه‌ن له‌ وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى هه‌رێم له‌رێگه‌ى داتا شۆوه‌ مه‌ترسیه‌کانى سه‌ر چیاى گۆیژه‌و ئه‌زمڕى روونکرده‌وه‌ و رایگه‌یاند پاراستنى چیاکه‌ پێویستى به‌ هه‌وڵ و هه‌نگاوى زیاتره‌ , پرۆژه‌ نوێکه‌شى به‌ هه‌نگاوێکى پێویست دانا بۆ دوورخستنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى که‌ له‌سه‌ى چیاى ئه‌زمڕ و گۆیژه‌ دروست ده‌بێت , حسێن حه‌مه‌که‌ریم ووتى : چیاى ئه‌زمڕ و گۆیژه‌ به‌ گه‌وره‌ترین دارستانى ده‌ستکرد له‌ ه‌سر ئاستى عێراق و هه‌رێم داده‌نرێت که‌ رووبه‌ره‌که‌ى 6 هه‌زار دۆنمه‌ و به‌هه‌زاران دارى تێدایه‌ , ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو له‌رێگه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه‌ هه‌نگاوى زیاتر ده‌نێن بۆ پارستنى چاکه‌و به‌پێى ئه‌و بڕگانه‌ى که‌ له‌ پرۆژه‌که‌دا هاتووه‌ هه‌ر که‌سێک هۆکار بێت بۆ سوتان و زیان گه‌یاندن به‌ پرۆژه‌که‌ رووبه‌ڕووى سزایه‌کى توندى یاسایى ده‌کرێته‌وه‌ . راگه‌یاندنى قائیمقامیه‌تى سلێمانى .


زۆرترین خوێندراو