فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى له‌سه‌ر گه‌شته‌ ده‌ره‌کیه‌کانى ره‌نکردنه‌وه‌ ده‌دات

2/18/2018 9:19:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى سه‌باره‌ت به‌ گشته‌کانى ده‌ره‌وه‌ رونکردنه‌وه‌ ده‌دات و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌هیچ نوسراوێکى فه‌رمیان پێنه‌گه‌یشته‌ووه‌ بۆ ئه‌نجتمدانى گه‌شتى ده‌ره‌کى و به‌ ده‌ستپێکردنى گه‌شتى حه‌ج و عومره‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانیه‌وه‌ .
ئه‌مه‌ده‌قى رونکردنه‌وه‌که‌یه‌ :

فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى هیچ نووسراوێکى پێنه‌گه‌یشتووه‌ بۆ ده‌ستکردنه‌وه‌ به‌ گه‌شته‌ ده‌ره‌کیه‌کان

سه‌باره‌ت به‌ بڵاو بوونه‌وه‌ى نوسراوێک تایبه‌ت به‌ ده‌ستپێکردنى گه‌شتى حه‌ج و عومره‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانیه‌وه‌ 
به‌هه‌موولایه‌کى ڕاده‌گه‌یه‌نین که‌ وه‌ک فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى تا ئێستا به‌شێوه‌ى فه‌رمى ئه‌و بڕیاره‌مان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌ و وه‌ هیچ زانیارییه‌کمان له‌ سه‌ر جێ به‌جێ کردنى نیه‌ که‌ ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ هیچ واده‌یه‌ک ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌ بۆ ده‌سپێکردنه‌وه‌ى گه‌شته‌کان ...
بۆیه‌ دڵنیایى ده‌ده‌ینه‌ هاوڵاتیانى به‌ڕێز هه‌ر بڕیارێک له‌سه‌ر ده‌ستپێکردنى گه‌شتى حه‌ج و عومره‌ یان گه‌شته‌ده‌ره‌کیه‌کان بگاته‌ لامان ده‌ستبه‌جێ بۆ هه‌موولایه‌کى ڕاده‌گه‌یه‌نین .

فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌گشتیه‌کان و ڕاگه‌یاندن


زۆرترین خوێندراو