به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازی له‌ژماره‌یه‌ک له‌هاوڵاتیانى شارى که‌رکوک ده‌کات

4/22/2018 5:55:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








 ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌  22 ى نیسانى 2018، به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور پێشوازیکرد له‌ژماره‌یه‌ک له‌ هاوڵاتیانى شارى که‌رکوک که‌بۆ پشتیوانى لیستى 170 ى حزبى سۆسیالیست سه‌ردانیان کردبوو.

له‌دیدارێکدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود تیشکى خسته‌ سه‌ر  بارودۆخى هه‌نوکه‌یى هه‌رێمى کوردستان و عێراق به‌تایبه‌تى که‌له‌ئاینده‌یه‌کى نزیکدا چاوه‌ڕوانى گۆڕانکارى ده‌کرێ له‌عێراقدا له‌ده‌سه‌ڵاتدارنى حکومه‌ته‌وه‌ به‌هۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێ،ه‌رانى عێراق.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌رۆڵى هاوڵاتیان کرد له‌به‌شداریکردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌تایبه‌تى له‌دواى ئه‌و روداوانه‌ى له‌که‌رکوک و ده‌وروبه‌رى ویاندا له‌روه‌شه‌وه‌ به‌پێویستیزانى که‌هه‌موو کورد له‌شارى که‌رکوک به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کان بکات و له‌رێگاى سندوقه‌کانى ده‌نگدانه‌وه‌ کوردبوونى ئه‌و شاره‌ بسه‌لمێنن و رۆڵیان هه‌بێت له‌گۆرانکاریه‌کاندا له‌رێگاى سندوقه‌کانى ده‌نگدانه‌وه‌ تاوه‌کوو بتوان ئه‌و لیست وکانیدیانه‌ هه‌ڵبژێرن که‌شایسته‌ن و خزمه‌ت به‌دۆزى گه‌له‌که‌مان و هاوڵاتیان ده‌که‌ن ،له‌وروه‌شه‌وه‌ ئاماژه‌یدا به‌لیستى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌ژماره‌ 170 که‌به‌شێوه‌یه‌کى سه‌ربه‌خۆ به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقى کردووه‌ ،هیواشى خواست به‌هه‌موو لایه‌ک بتوانن هه‌وڵه‌کانیان چڕبکه‌نه‌وه‌ بۆ سه‌رخستنى لیستى 170 له‌پرۆسه‌که‌دا .


زۆرترین خوێندراو