که‌رنه‌ڤاڵى پشتیوانى له‌لیستى 170 ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان

4/24/2018 9:41:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 24 ى نیسانى 2018 له‌شارى سلێمانى که‌رنه‌ڤاڵى پشتیوانى له‌ لیستى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌ژماره‌ 170 به‌رێوه‌چوو .

سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌که‌ به‌مارشى حزب و ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى حزبى سۆسیالیست و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى کوردستان ده‌ستیپێکرد .

دواتر له‌لایه‌ن هه‌ڤال فاتح ره‌ئوف لێپرسراوى که‌مپیتى هه‌ڵبژاردنه‌کانى بازنه‌ى سلێمانى  ووتارى به‌خێرهاتن پێشکه‌ش کراو ئاماژه‌یدا به‌خه‌باتى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان هه‌رله‌سه‌ره‌تاى دروستبونى و به‌شدارى راپه‌رین و ئازاد کردنى عێراق و دواتریش له‌پرۆسه‌ى سیاسى کوردستان و به‌شداریکردن له‌شه‌ڕى روبه‌روبونه‌وه‌ى داعش که‌رۆڵێکى کاریگه‌رى بینى و له‌ئێستاشدا خه‌بات و تێکۆشانى به‌رده‌وامى هه‌یه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافى گه‌لى کوردو پاراستنى خاکى پیرۆزى کوردستان به‌ونه‌فه‌سه‌شه‌وه‌ به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى کردووه‌ به‌ژماره‌ 170 ،جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرده‌وه‌ که‌هه‌موو هه‌وڵه‌کان چڕده‌که‌نه‌وه‌ بۆ سه‌رخستنى لیستى 170.

پاشان به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ووتارێکى پێشکه‌ش کردوو تیایدا ئاماژه‌یدا به‌وه‌ى که‌ حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان نزیکه‌ى 42 ساڵه‌ خه‌بات و تێکۆشان ده‌کات بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافى گه‌لى کورد له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندائاماده‌ى قوربانیدان و گیان به‌خشین بووه‌ له‌پێناو خاکى پیرۆزى کوردستان و مافى گه‌لى کورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو پلانه‌ نێو ده‌وڵه‌تیانه‌ى دوژمن به‌رامبه‌ر به‌گه‌لى کورد کرا ،حزبى سۆسیالیست توانى به‌خوێنى شه‌هیده‌کانى بۆ دۆست و دوژمن  بیسه‌لمێنێ‌ که‌میلله‌تێک له‌ناو ناچێ  ئه‌و حزبه‌ى که‌توانى گۆڕانکارى گه‌وره‌ له‌ناو خه‌ڵکى کوردستان و میلله‌ته‌که‌ماندا بکات به‌تایبه‌تى ئازارى 1991 و وه‌رچه‌رخانى گه‌وره‌ى مێژووى و ئابورى و سیاسى و نته‌وه‌ى نیشتمانى و رۆشنبیرى پێکبهێنن، 

هه‌وه‌ها ووتى : ئه‌مڕۆش حزبى سۆسیالیست له‌رێگاى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا خه‌بات و تێکۆشانى به‌رده‌وامى پێده‌دات هه‌رچه‌نده‌ حزبى سۆسیالیست بۆچوونى تایبه‌تى خۆى هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى عێراق که‌ده‌بوایه‌ هه‌موو هێزه‌ سیاسیه‌کانى کوردستان پێکه‌وه‌ رێبکه‌وتنایه‌ یان به‌شداریان نه‌کردایه‌ تاداواکارى خه‌ڵکى کوردستان جێ به‌جێ ده‌کرا له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستورى عێراق ،به‌ڵام ئه‌و رێکه‌وتنه‌ به‌داخه‌وه‌ نه‌کرا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حزبى سۆسیالیست هه‌وڵى ئه‌وه‌یدا که‌هه‌موو حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانى کوردستان به‌یه‌ک لیست به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ بکه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ش هیچ ئه‌نجامێکى نه‌بوو بۆیه‌ حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌لیستێکى سه‌ربه‌خۆو به‌ژماره‌ 170  به‌شداری کرد .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ووتیشى حزبى سۆسیالیست  کار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کات کاندیده‌کانى بگه‌نه‌ په‌رله‌مانى عێراق تاوه‌کو کار له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێ خاڵى گرنگ بکه‌ن بۆ به‌دیهێنانى مافه‌ ده‌ستوریه‌کانى گه‌لى کورد ، که‌ئێمه‌ زۆرینه‌و که‌مینه‌ له‌عێراقدا ره‌تده‌که‌ینه‌وه‌ چونکه‌ کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌شداره‌ له‌عێراقدا نه‌ک وه‌ک لیستێک ،چونکه‌ عێراق به‌بێ‌ کورد عێراقى فیدراڵ نابێت و ده‌بێته‌ عێراقى عه‌ره‌بى .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود داواى له‌ هاوڵاتیانى کوردستان کرد که‌به‌جۆش وخرۆشه‌وه‌ بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان و ده‌نگ به‌لیستى 170 ى حزبى سۆسیالیست بده‌ن که‌ده‌نگدانه‌ به‌ دیموکراتى و ده‌نگدانه‌ بۆ داپه‌رى و ئاشتى و مافى چاره‌نوس و ده‌نگدانه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیى میلله‌ته‌که‌مان و سه‌رکه‌وتنى میلله‌ته‌که‌مانو ئه‌گه‌ر میلله‌تێک سه‌ربه‌خۆ نه‌بێ ژیانى نابێ و هیچ ئازادیه‌کى نابێت  .


زۆرترین خوێندراو