نرخى به‌نزین له‌هه‌رێمى کوردستان به‌رزده‌بێته‌وه‌

5/21/2018 10:54:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکه‌ نرخى به‌نزین له‌به‌نزینخانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆوه‌ بینیوه‌ ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌یوه‌ندى به‌هۆکارى ده‌ره‌کییه‌وه‌ هه‌یه‌.

رێکه‌وت زه‌کى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى راگه‌یاند، به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى به‌نزین په‌یوه‌ندى به‌هۆکارى ده‌ره‌کییه‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌ک ناوه‌کی، بۆیه‌ ئێمه‌ ناتوانین نرخه‌که‌ى به‌خاوه‌نى به‌نزینخانه‌کان که‌م بکه‌ینه‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له‌بازاڕه‌کانى جیهاندا نرخى نه‌وتى خاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى به‌نزین، به‌هۆى ئه‌وه‌شى زۆرینه‌ى به‌نزینخانه‌کان به‌نزینى بازرگانى له‌تورکیاو ئێرانه‌وه‌ ده‌هێنن به‌نرخێکى گران ده‌یکڕن، ئێمه‌ ناتوانین نرخیان پێ که‌م بکه‌ینه‌وه‌.

رێکه‌وت زه‌کى وتیشی، به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى ئێمه‌ نرخى به‌نزین 25 تا 50 دینار  زیادیکردووه‌.


زۆرترین خوێندراو