به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازى له‌چین و توێژه‌ جیاوازه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان ده‌کات

6/16/2018 11:34:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه‌ به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌شوێنى تایبه‌ت خۆى له‌ گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور پێشوازى له‌چین و توێژه‌ جیاوازه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان  دۆستان و لایه‌نه‌کان و دۆست و ئه‌ندامانى حزبى سۆسیالیست کرد که‌به‌مه‌به‌ستى پیرۆزباى سه‌ردانیان کردبوو.

له‌دیدارێکدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود وێڕایى پیرۆزبایى جه‌ژنى ره‌مه‌زان هیواشى خواست ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ى خێرو خۆشى بۆ سه‌رجه‌م گه‌لى کورد وموسڵمانانانى جیهان، هه‌روه‌ک ئومێده‌واربوو جه‌ژن  ببێته‌ ماییه‌ى یه‌ک ڕیزى و ته‌باى نێو لایه‌نه‌ سیاسیه‌ کان و ماڵى کورد و هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنو به‌دیهێنانى مافه‌کانى گه‌له‌که‌مان و کۆتایى هاتن به‌نه‌هامه‌تیه‌کان و قه‌یرانه‌کان بێت که‌ له‌ ئێستادا میله‌تى کورد روبه‌روى  قه‌یرانى داراى سه‌خت بۆته‌وه‌و کاریگه‌رى خراپى کردۆته‌ سه‌ر حه‌ڵک و بازار ،به‌پێویستیشى زانى حکومه‌تى هه‌رێم هه‌نگاوى جدى بنێت بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م کێشیه‌ و زیاتر خزمه‌تى هاوڵاتیان و باشکردنى بژێوى خه‌ڵک وکۆتایى هێنان به‌نه‌هامه‌تی  و قه‌یرانه‌کان.


زۆرترین خوێندراو