کۆنگره‌ى نیشتمانى دیالۆگى نێوان ئایین و مه‌زهه‌به‌کان که‌ له‌ به‌غداد به‌ڕێوه‌چوو

1/31/2015 8:55:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌  31 ى کانونی دوه‌می 2015 ، به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمارى عێراق  له‌ میانه‌ى کردنه‌وه‌ى کۆنگره‌ى نیشتمانیى دیالۆگى نێوان ئایین و مه‌زهه‌به‌کان که‌ له‌ به‌غداد به‌ڕێوه‌چوو وتارێکى پێشکه‌شکرد, ئه‌مه‌ش ده‌قى ته‌رجه‌مه‌ی وتاره‌که‌یه‌ :

به‌ناوى په‌روه‌ردگارى  به‌خشنده‌و میهره‌بانه‌وه‌
خوشک و برایانى ئاماده‌بوو
سڵاوى خواى گه‌وره‌تان لێ بێـت ..

 پێ خۆشحاڵم که‌ قسه‌تان بۆ ده‌که‌م له‌ ده‌ست پێکدا ده‌ستخۆشیی ده‌که‌م له‌م هه‌وڵه‌ دڵسۆزانه‌یه‌تان که‌کۆنگره‌که‌تان یه‌کده‌خات ئه‌وه‌ش هه‌وڵێَکه‌ ئامانجى پیرۆزى هه‌یه‌ و هه‌موومان زۆرمان پێویسته‌.

له‌ جیهانى هاوچه‌رخماندا ،وه‌ک چۆن  له‌ هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانى تریشدا هیچ شتێک له‌ نزیکى و پێکه‌وه‌ ژیانى مرۆڤه‌کان به‌رز و پیرۆزتر نه‌بوه‌ ,هیچ شتێکێش ئه‌وه‌نده‌ى یه‌کتر قبوڵکردنى ناکۆکیه‌ جیاجیاکان پێویست و گرنگ نه‌بوه‌ له‌ نێو کۆمه‌ڵه‌کان له‌ پێناوى درێژه‌دان به‌ پێکه‌وه‌ ژیان چ له‌ نێو خودى کۆمه‌ڵێکدا یان له‌ نێوان نه‌ته‌وه‌کان و وڵاتاندا بێت.
 
مرۆڤایه‌تیی زۆر پاشکه‌وتوه‌ به‌هۆى جه‌نگه‌کان و به‌هۆى حاڵی نه‌بونی له‌  لێکتێگه‌یشتنى جیاوازیه‌کان  قبوڵ نه‌کردنیان , به‌مه‌ش زۆرترین کۆمه‌ڵى مرۆیی  باجه‌که‌یان دا,له‌کاتێکدا  به‌ ویستى ئاشتیى و قبوڵکردنی هه‌مه‌ره‌نگیی  ،شارستانیی پێشکه‌وت و گه‌شه‌ى کرد و  مه‌ده‌نیه‌ت بوژایه‌وه‌ ده‌رفه‌تی ژیانی هاوبه‌شیی و لێک تێگه‌یشتن ئاسان بو به‌ زاڵبون و تێپه‌ڕاندنی جیاوازییه‌کان.
ئه‌مرۆ مه‌سه‌له‌ى پێکه‌وه‌ژیان له‌ نێوان رۆڵه‌ى ئاینه‌ جیاوازه‌کان به‌ یه‌کێک له‌ مه‌سه‌له‌ گه‌وره‌کان  داده‌نرێ  بوه‌ته‌ پێودانگ و تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ جیهانى هاوچه‌رخمان و ئاستى تواناى رۆڵه‌کان  بۆ ره‌خساندنى ژینگه‌یه‌کى له‌ یه‌کگه‌یشتن و پێکه‌وه‌ گونجان هاوبه‌شیى .

خۆشبه‌ختانه‌ ئاینه‌کان خۆیان وه‌ک سیسته‌مێکى پێودانگ و فیکر و پره‌نسیپه‌کان که‌ له‌گه‌ڵ یه‌کترى پێکه‌وه‌ هه‌ڵکه‌ن،چونکه‌ جیاوازى گه‌وره‌ له‌ پره‌نسیپه‌ سه‌ره‌کیه‌کانیاندا به‌دى ناکرێت , ئه‌مه‌ش ئاسانکاریمان بۆ ده‌کات یاخود خۆده‌سه‌پێنێت که‌ بگه‌ڕێین به‌دواى خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کانمان بۆ گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردن و قبوڵکردنى جیاوازییه‌کان و رێزگرتنى تایبه‌تمه‌ندییه‌کان.

ئێستا مه‌ترسى هه‌ره‌ گه‌وره‌ بریتیه‌ له‌ مه‌ترسى ته‌کفیرى تێرۆر ,ئه‌و مه‌ترسیه‌ سه‌ره‌تا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاین ده‌کات به‌ ناوى ئاین ,هه‌ر وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر خودى شوێنکه‌وتوانى ئاین دروست ده‌کات، دواى ئه‌وه‌ش به‌ شێوه‌یه‌کى گشتیی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌موو کۆمه‌ڵى مرۆڤایه‌تى ده‌کات.  ئه‌و زیانه‌ى که‌ به‌ ئاین ده‌گات له‌و مه‌ترسیه‌ که‌متر نیه‌ که‌ ئێستا مرۆڤایه‌تى رووبه‌رووى ده‌بێته‌وه‌ که‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژیان و قوت و که‌رامه‌ت و دڵنیایان ده‌کرێ.

له‌وانه‌یه‌ یه‌کێک له‌لایه‌نه‌ ترسناکه‌کانى داعش به‌و پێیه‌ى وێنه‌یه‌کى هه‌ر توندڕه‌و و داخراوه‌ له‌ مێژوی  هاوچه‌رخى تێرۆردا له‌وه‌دا کۆ ببێته‌وه‌ که‌ تا چه‌نده‌ رق و کینه‌ى په‌نگ خواردۆته‌وه‌ دژی هه‌موان , مه‌ترسیه‌که‌ى له‌وه‌دایه‌ سڵ ناکاته‌وه‌ له‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنى قێزه‌ونترین تاوان وه‌ک گوزارشتی کردنێک  له‌و کینه‌یه‌ی نێو  ویژدان و بیری داخراویان.

ئه‌مه‌ دۆخێکه‌ هیچ ده‌رفه‌تێکمان له‌به‌ر ده‌مماندا نیه‌، ته‌نیا  له‌ناوبردنیانه‌  به‌یه‌کجارى و رزگارکردنى کۆمه‌ڵى مرۆڤایه‌تى به‌ جیاوازى وڵات  و ئاین و نه‌ته‌وه‌کان له‌ شه‌ڕه‌نگیزیان ،له‌کاتێکدا ئێمه‌ له‌ گه‌وره‌ترین رووبه‌رووبونه‌وه‌داین به‌رامبه‌ریان,  ئه‌وه‌ سه‌رکه‌وتنێکه‌ جه‌نگاوه‌ره‌ پاڵه‌وانه‌کانمان رۆژانه‌ راستییه‌که‌ى و راستى نزیک بونه‌وه‌مان له‌سه‌رکه‌وتن دوپات ده‌که‌نه‌وه‌.

ئه‌و قوربانیانه‌ى که‌ عێراقیه‌کان ده‌یبه‌خشن له‌ پێناو سه‌ربه‌ستیى و ئاشتیى و ئارامییان و ئاشتیى مرۆڤایه‌تى ,داوا له‌ ئێمه‌ ده‌کات وه‌ک سه‌رکرده‌ سیاسیه‌کان و هێزه‌ سیاسیه‌کان کارى بێ وچان بکه‌ین له‌ پێناو به‌ره‌وپێشبردنى سه‌رکه‌وتنه‌ سه‌ربازییه‌کان و به‌ره‌و پێشچونى به‌رده‌وام له‌ ژیانى سیاسیمان و به‌ڕێوه‌بردنى کاروبارى ده‌وڵه‌ت. ره‌نگه‌ کارکردن له‌سه‌ر دوپاتکردنه‌وه‌ى جدى لێکتێگه‌یشتن و هه‌هاهه‌نگى نێوان سه‌رۆکایه‌تیه‌کان و به‌هێزکردنى گیانى هاوبه‌شى کردن له‌ پێشینه‌ى کاره‌ پێویسته‌کان بێت له‌ پێناوی ره‌خساندنى که‌شێکى نیشتمانیى پڕله‌  ئاشتیى و ئارام بۆ ده‌ستپێکردن له‌ گرنگترین شوێنه‌وه‌ که‌ به‌ دڵى رووبه‌رووبونه‌وه‌ داده‌نرێ له‌گه‌ڵ هێزه‌ تێرۆریست و توندره‌وه‌کاندا.

لێره‌دا گرنگیى هه‌نگاوه‌کان بۆ به‌ره‌وپێشبردن و سه‌رخستنى ئاشتبونه‌وه‌ى گشتیى دوپات ده‌که‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌نگاونان به‌ره‌و دیموکراسیی و پاشگه‌زنه‌بونه‌وه‌,هه‌روه‌ک یه‌کێتیى و یه‌کڕیزى نیشتمانیی به‌هێزبکرێت و رێگه‌ نه‌درێت تێرۆر و توندره‌وى دزه‌ بکه‌ن و درز بخه‌نه‌ ئه‌و یه‌کڕیزییه‌ , لێره‌دا ته‌ئکیدده‌که‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگیى یه‌کخستنى هه‌ڵوێست و روانین و جموجۆڵى سیاسیى ده‌ره‌کیمان له‌ پێناو کارى جدى و به‌رپرسیارانه‌ که‌ لێکتێگه‌یشتنى ئیجابى له‌گه‌ڵ ناوچه‌که‌ دابین بکات و پێکه‌وه‌ژیان زامن بکات له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش و ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌ کاروبارى ناوخۆ و خۆ به‌دوورگرتن له‌ سیاسه‌تى جه‌مسه‌رگیرى.

مه‌ترسیه‌که‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌موان ده‌کات ..
له‌ئاستى ناوخۆدا تێرۆر ته‌نیا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاینێک ناکات , ته‌نیا دژى تایفه‌یه‌کى دیارى کراو نیه‌, ته‌نیا مه‌رامى له‌ناوبردنى نه‌ته‌وه‌یه‌ک نیه‌ به‌ڵکو ئه‌مه‌ بوغز و کینه‌یه‌که‌ که‌ هه‌موان ده‌کاته‌ ئامانجى تاوانه‌کانى , بۆیه‌ ده‌بێت له‌ ئاست ئه‌مه‌دا هه‌موان یه‌کبگرین بۆ تێکشکاندنى تێرۆرو هێزه‌ توندره‌وه‌ و تاوانباره‌کان.

له‌ ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا , مه‌رامى تاوانکارى تێرۆر ته‌نیا به‌ ده‌وڵه‌تێکه‌وه‌ ناوه‌ستێت , ئه‌زمونه‌کان ئه‌و مه‌رامانه‌ى تێرۆر دوپات ده‌که‌نه‌وه‌ , هه‌روه‌ک چۆن ته‌ئکیدده‌کاته‌وه‌ له‌سه‌ر پێکه‌وه‌یى هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بۆ پێشخستنى تواناکانى عێراق که‌ به‌ ستایش و ویستى به‌رزه‌وه‌ ئه‌رکه‌کانى له‌ جه‌نگى دژه‌ تێرۆر راده‌په‌ڕێنێ.

ئه‌مرۆ له‌ هه‌رکات زیاتر پێویستمان به‌ په‌ره‌پێدانى کلتورى لێکنزیکبونه‌وه‌ و لێک تێگه‌یشتن و پێکه‌وه‌ژیانى هاوبه‌شه‌. ژیانى مه‌ده‌نیى و شارستانیى ئه‌وه‌مان لێ داواده‌کات ،هاوکات هه‌ڕه‌شه‌ و به‌گژاچونه‌وه‌ى تێرۆر هه‌مان شتمان لێ داوا ده‌که‌ن  بۆیه‌ هه‌ر دوو دڵیه‌ک و هه‌ستنه‌کردن له‌ ئاست ئه‌م به‌رپرسیارییه‌تیه‌ به‌نرخه‌دا  باجه‌که‌ى دواکه‌وتنمانه‌ له‌ جیهانێک که‌ به‌ خێرایى و به‌په‌له‌ هه‌نگاو ده‌نێت بۆ شارستانیى و بنیاتنان.

هیوادارم که‌ کۆنگره‌که‌تان هه‌نگاوێکى گرنگ بێت له‌ پێناو به‌هێزکردنى گیانى کار و هاوبه‌شیکردن و لێک نزیکبونه‌وه‌...

هیواى سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم به‌ره‌و هه‌نگاوى تر که‌ مه‌وداى یه‌کڕیزى پته‌وبکات و به‌سه‌ر لێکترازان و دابه‌شبون زاڵ بێت که‌ تێرۆر و ته‌کفیریی مه‌رامیانه‌ له‌و که‌لێنه‌وه‌ دزه‌ بکه‌ن بۆخۆ خزانه‌ ناو کۆمه‌ڵه‌کان.
 
دوباره‌ خۆشحاڵى خۆم ده‌ردبڕم و که‌ له‌گه‌ڵتاندا دووام.."


زۆرترین خوێندراو