سه‌رۆک کۆمارو سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کۆبونه‌وه‌

5/28/2015 8:22:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمارى عێراق  ستایشى ئه‌و توانا جه‌نگییه‌ى کرد که‌ هێزه‌ چه‌کداره‌کانمان له‌میانه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌ربازییه‌کانیاندا بۆ رزگارکردنى پارێزگاى ئه‌نبارو شارى رومادى سه‌نته‌رى پارێزگاکه‌ نیشانیان داوه‌.

 سه‌رۆک کۆمارى عێراق ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه‌  27 ى ئایارى 2015   دواى سه‌ردانى بۆ لاى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیران، خۆشحاڵى خۆى نیشاندا به‌رامبه‌ر وره‌ به‌رزیى هه‌موو هێزه‌ ئه‌منییه‌کان‌و عه‌شایره‌ به‌شداربووه‌کانى به‌ره‌کانى شه‌ڕ. ئاماژه‌شى کرد بۆ ئه‌وه‌ى که‌ هه‌ڵمه‌ته‌کانى رزگارکردنى پارێزگاى ئه‌نبار له‌چه‌کدارانى داعش  به‌شێوه‌یه‌کى باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و سه‌رکه‌وتنى به‌رچاو به‌ده‌ستدێت له‌و پلانه‌ى که‌ داڕێژراوه‌ بۆ پاککردنه‌وه‌ى باشوورى رومادیو سه‌رتاسه‌رى پارێزگاى ئه‌نبار له‌چه‌کدارانى داعش.

سه‌رۆک کۆمار، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیر دوایین گۆڕانکاریى ئه‌منیو سیاسیو پلانه‌کانى حکومه‌تى بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌کان‌و په‌له‌کردن له‌ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ناوچه‌ رزگارکراوه‌کان‌و چه‌کدارکردنى خۆبه‌خشه‌ عه‌شایره‌کانیان تاوتوێکرده‌وه‌، هه‌وڵه‌کانى حکومه‌تیش بۆ جێبه‌جێکردنى به‌رنامه‌ى حکومى که‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران په‌سه‌ندى کردووه‌ و رێوشوێنه‌کانى هه‌نگاونان به‌ره‌و ته‌واوکردنى پڕۆژه‌ى ئاشتبونه‌وه‌ى گشتیش ته‌وه‌ره‌یه‌کى ترى دیداره‌که‌یان بووه‌.


زۆرترین خوێندراو