ڕێکخراوى ئاسایش و زانیاریى ئه‌وروپی: عێراق ده‌بێته‌ سێ قه‌واره‌ى سه‌ربه‌خۆ

5/4/2016 2:42:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز





ئه‌مینداریى گشتیى ڕێکخراوى ئاسایش و زانیاریى ئه‌وروپى ڕایگه‌یاند، عێراق ده‌بێت به‌ سێ قه‌واره‌ى سه‌ربه‌خۆ.

 باڵیۆز هه‌یسه‌م ئه‌بوسه‌عید،  ئه‌مینداریى گشتیى ڕێکخراوى ئاسایش و زانیاریى ئه‌وروپى ڕایگه‌یاند، دواى ڕووداوه‌کانى ئه‌مدواییه‌ى عێراق، هه‌موو ئاماژه‌کان به‌ره‌و ئه‌وه‌ن که‌ عێراق ده‌بێت به‌ سێ قه‌واره‌ى سه‌ربه‌خۆ. ئه‌بوسه‌عید وتى "دواى ڕووداوه‌کانى ئه‌م دواییه‌، پلانى دابه‌شبوونى عێراق بۆ سێ قه‌واره‌ى سه‌ربه‌خۆ جارێکى دیکه‌ دێته‌ پێشه‌وه‌ ‌و خۆى ده‌سه‌پێنێ". ئه‌وه‌شى وت که‌ به‌غدا و کووت و دیاله‌ وه‌ک سێ پارێزگا ده‌مێننه‌وه‌ که‌ سه‌ر به‌و قه‌وارانه‌ نابن.

ڕێکخراوى ئاسایش و زانیاریى ئه‌وروپى هه‌روه‌ها ئه‌و ناوچانه‌ى باس کردووه‌ که‌ ده‌بنه‌ پێکهاته‌ى قه‌واره‌کانى شیعه‌ و سوننه‌ له‌ عێراق. به‌ وته‌ى هه‌یسه‌م ئه‌بوسه‌عید، که‌ له‌ سایتى فه‌رمیى ڕێکخراوه‌که‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، قه‌واره‌ى شیعه‌ بریتى ده‌بێ له‌ پارێزگاکانى ‌به‌سرا، ناسریه‌، عه‌مماره‌، سه‌ماوه‌، دیوانیه‌، حلله‌، نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا. قه‌واره‌ى سوننه‌ش پارێزگاکانى موسڵ، سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار ده‌گرێته‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو