فینله‌ندا به‌شداریى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ناوچه‌ ڕزگارکراوه‌کانى عێراق ده‌کات

5/17/2016 5:04:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز





سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ حکومه‌تى فینله‌ندا ڕایگه‌یاند وڵاته‌که‌ى هاوکاریى عێراق ده‌کات له‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ناوچه‌ تازه‌ ڕزگارکراوه‌کانی. 

 لیونیتا تیوڤاکا وه‌زیرى بازرگانى و په‌ره‌پێدانى فینله‌ندا ڕایگه‌یاند وڵاته‌که‌ى له‌ ڕێگه‌ى (یوئێن دى پی)یه‌وه‌ یه‌ک ملیۆن یۆرۆ به‌ عێراق ده‌به‌خشێت بۆ ئاوه‌دانکرنه‌وه‌ى ناوچه‌ تازه‌ ڕزگارکراوه‌کانى به‌رده‌ستى داعش.

وه‌زیره‌ فینله‌ندییه‌که‌ ڕایگه‌یاند که‌ داعش جگه‌ له‌ تێکدانى بینا و ڕێگاوبانه‌کان، پێکهاته‌ى کۆمه‌ڵایه‌تیشى شێواندووه‌، بۆیه‌ داواى کرد هاوکارییه‌کان بێ جیاوازى هه‌موو چین و توێژه‌کان بگرێته‌وه‌ و ئافره‌تان لێى بێبه‌ش نه‌بن.

لیس گراند، ڕێکخه‌رى باڵاى مرۆیى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق بڕیارى فینله‌ندا بۆ هاوکاریکردنى عێراقى به‌رز نرخاند و وتى ئه‌و کۆمه‌که‌ بۆ هاوکاریى خێرا به‌کاردێت‌، چونکه‌ ئێستا به‌ هه‌زاران که‌سى دیکه‌ له‌ ئاواره‌ییدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.


زۆرترین خوێندراو