نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان هۆشدارى دا له‌ مه‌ترسیداربوونى ژیانى هه‌زاران هاووڵاتیى فه‌للوجه‌

5/26/2016 6:46:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز





سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان هۆشدارى دا له‌ مه‌ترسیداربوونى ژیانى هه‌زاران هاووڵاتیى فه‌للوجه‌.

 لیس گراند ڕێکخه‌رى باڵاى کاروبارى مرۆیى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند ٥٠ هه‌زار که‌س له‌ ناو فه‌للوجه‌ ماونه‌ته‌وه‌ و ناتوانن ڕزگاربن و ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌. گراند ڕایگه‌یاند له‌ ده‌سپێکى ئۆپه‌راسیۆنى ئازادکردنه‌وه‌ى ئه‌و شاره‌وه، ته‌نیا‌ ٨٠٠ که‌س توانیویانه‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ ناوچه‌ى ئارام، بۆیه‌ داواى کرد له‌ لایه‌نه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کان ڕێز له‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بگرن و ژیانى خه‌ڵکى مه‌ده‌نى بپارێزن.

به‌ وته‌ى به‌رپرسه‌که‌ى یوئێن، "له‌ئێستادا ٥٠ هه‌زار که‌س له‌ ناو شارۆچکه‌ى فه‌للوجه‌دا ماونه‌ته‌وه‌ و ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌، ئه‌وانه‌ ى ڕزگار ده‌بن ده‌ستبه‌جێ فریاگوزارى و پارێزگارییان پێویسته‌."


زۆرترین خوێندراو