سه‌دان خێزانى دیکه‌ له‌ پارێزگاى نه‌ینه‌وا ئاواره‌ ده‌بن

8/17/2016 11:06:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌دان خێزان له‌ گونده‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ڕاده‌که‌ن و ماڵ و حاڵى خۆیان جێده‌هێڵن. 

که‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ بڵاوى کرده‌وه‌ که‌ سه‌دان خێزان له‌ گونده‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، ماڵ و حاڵى خۆیان جێهیشتووه‌ و په‌نایان بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ بردووه‌. ئه‌مه‌ ‌له‌کاتێکدایه‌ که‌ شه‌ێ‌ و پێکدادان زیاتر بووه‌ له‌ نێوان داعش و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌کان.

سه‌رچاوه‌که‌ سه‌رکرده‌ سه‌ربازییه‌کانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى گواسته‌وه‌ که‌ نزیکه‌ى 400 خێزانى عه‌ره‌بى سوننه‌ گه‌یشتنه‌ هێڵى پشته‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ دواى ئاواره‌بوونیان و جێهێشتنى ئه‌و گوندانه‌ى ده‌که‌ونه‌ ڕۆژئاواى ڕووبارى خازر که‌ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ چه‌ندین گوندى ناوچانه‌یان ئازاد کرده‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو