یونیسێف: بارى ژیانى زیاتر له‌ سێ ملیۆن منداڵى عێراقى له‌ مه‌ترسیدایه‌

8/23/2016 7:40:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز






به‌پێى ڕاپۆرتێکى ڕێکخراوى سندوقى چاودێریى منداڵانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان (یونیسێف)، بارى ژیانى زیاتر له‌ سێ ملیۆن منداڵى عێراقى له‌ مه‌ترسیدایه‌ و باردۆخى ژیانى هاووڵاتیانیش ڕۆژبه‌ڕۆژ خراپتر ده‌بێت.

به‌پێى ڕاپۆرته‌که‌ (575) هه‌زار منداڵ له‌جیاتى خوێندن،کار ده‌که‌ن، له‌ پێنج قوتابخانه‌، ناوه‌ندێکى خوێندن داخراوه‌ و زیاتر له‌ سێ ملیۆن منداڵى عێراقى له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى مردن و ده‌ستدرێژیى سێکسى و ڕفاندن و  ڕاهێنانیان له‌ گروپى چه‌کداریدان و ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ ماوه‌ى  8 مانگى ڕابردوودا یه‌ک ملیۆن منداڵ زیادى کردووه‌ و به‌ به‌راورد به‌ ئاماره‌کانى ساڵى 1990، ڕێژه‌که‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

هه‌ر به‌پێى ئه‌و ڕاپۆرته‌، یونیسێف هۆکارى زیادبوونى ڕێژه‌ى کارکردن له‌ناو منداڵاندا بۆ ئه‌و شه‌ڕانه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ که‌ له‌ناو عێراقدا هه‌ن، له‌گه‌ڵ خراپى بارى دارایى خه‌ڵکى وڵاته‌که‌. 

سه‌باره‌ت به‌ شوێنى کار و ژینگه‌ى کارکردنیان، ڕاپۆرته‌که‌ى یوئێن له‌ زارى که‌سانى ئاگادار له‌ عێراقه‌وه‌ بڵاوى کردووه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌و منداڵانه‌ له‌ کارگه‌ى کیمیایى و سه‌ر زبڵدانه‌کان بۆ ماوه‌یه‌کى درێژ کار ده‌که‌ن و هیچ جۆره‌ خۆپاراستنێکیان نییه‌ و ڕۆژانه‌ له‌ نێوان دوو بۆ سێ هه‌زار دینارى عێراقییان ده‌ست ده‌که‌وێت. ئه‌و بارودۆخه‌ خراپه‌ش وایلێکردوون که‌ داهاتوویان دیار نه‌بێت.


زۆرترین خوێندراو