١٤٠٠ بۆمب له‌ ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌ى شه‌ڕى موسڵدا له‌ ئاسمانه‌وه‌ فڕێدراوه‌

10/25/2016 8:50:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ سوپاى ئه‌مریکا چالاکیى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى هێزه‌ ئاسمانییه‌کانیانى له‌ شه‌ڕى موسڵ ئاشکرا کرد وئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌١٤٠٠ بۆمب له‌ ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌ى شه‌ڕى موسڵدا له‌ ئاسمانه‌وه‌ فڕێدراوه‌ خواره‌وه‌.



کۆڵۆنێڵ (جۆن دووریان)، وته‌بێژى هێزه‌ ئاسمانییه‌کانى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند له‌ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌ى ڕابردووى ئۆپه‌راسیۆنى ئازادکردنى موسڵ ١٤٠٠ بۆمب و پارچه‌ چه‌ک له‌ ئاسمانه‌وه‌ فڕێدراون.

له‌و باره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریکا (په‌نتاگۆن) ڕایگه‌یاند ژماره‌ى ئه‌و پارچه‌ چه‌کانه‌ى تا ئێستا له‌ ئاسمانه‌وه‌ فڕێدراون له‌ ئۆپه‌راسیۆنى موسڵدا، گه‌یشتوونه‌ته‌ ١٤٠٠ پارچه‌ که‌ پشتیوانیى ئاسمانییه‌ بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ ‌و هێزه‌ عێراقییه‌کان که‌ به‌ره‌و ناوه‌ندى شارى موسڵ و ڕزگارکردنى ئه‌و شاره‌ له‌ ‌ده‌ستى گروپى تیرۆریستى داعش له‌ پێشڕه‌ویدان.


زۆرترین خوێندراو