یۆنامى داواى لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌شکه‌نجه‌کردنى دیله‌کانى موسڵ ده‌کات

1/22/2017 5:03:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق (یۆنامی) داواى لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ڤیدیۆیه‌ک ده‌کات که‌ له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و ده‌ریده‌خات که‌ ژماره‌ى که‌س له‌ موسڵ به‌دیل گیراون و ئه‌شکه‌نجه‌ ‌ده‌درێن.

یۆنامی له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه‌ ده‌کات که‌ له‌وانه‌یه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانى عێراق ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجام دابێت، ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ له‌ ڤیدیۆکه‌دا‌ دهر‌ده‌که‌ون ئه‌شکه‌نجه‌ بده‌ن، به‌وه‌ى که‌ گوایه‌ ئه‌ندامى داعشن. 

له‌و ڕووه‌وه‌ یۆنامی، داوا ده‌کات لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد و خێرا له‌و ڤیدیۆیه‌ بکرێت و به‌رپرسانى کرده‌وه‌ى ئه‌شکه‌نجه‌دانه‌که‌ سزا بدرێن.


زۆرترین خوێندراو