یونسکۆ داواى پاراستنى شوێنه‌واره‌کانى عێراق ده‌کات

2/26/2017 4:10:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







یونسکۆ له‌ کۆنفراسێکى تایبه‌تدا بۆ پاراستنى شوێنه‌وارى عێراق داوا له‌ کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌کات هاوکاربن. یۆنسکۆ له‌ باره‌گاى سه‌ره‌کى خۆى له‌ پاریس کۆنفرانسێکى تایبه‌تى به‌ شوێنه‌واره‌ کولتوورى و مێژووییه‌کانى عێراق ساز کرد و داواى له‌ کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى کرد که‌ هاوکار بن له‌ پاراستنى ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ و له‌ ‌به‌یاننامه‌یه‌کدا داواى له‌ کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى کرد هه‌موو پێکه‌وه‌ هاوکار بن، شوێنه‌وارى مێژوویى و کولتوورى به‌ ده‌یان هزار ساڵه‌ى عێراق له‌ ناو نه‌چن. 

هه‌روه‌ها، ئاماژ به‌وه‌ ده‌کات که‌ دواى کۆتایى هاتنى شه‌ڕى داعش پرسى شوێنه‌واره‌ کولتوورى و مێژووییه‌کانى عێراق که‌ به‌ هۆى ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌وه‌ زیانى یه‌کجار زۆریان به‌رکه‌وتووه‌ یه‌کێک له‌ پرسه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌کانه‌.  یۆنسکۆ، داواش ده‌کات تاوانبارانى له‌ ناوبردن و زیانگه‌یاندن به‌و شوێنه‌وارانه‌ بدرێنه‌ دادگاى نێوده‌وڵه‌تی. 

ئیرینا بۆکووڤا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى یۆنسکۆ له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ" ئه‌م کۆنفرانسه‌ ته‌نیا هه‌نگاوێکه‌ له‌ پرۆسه‌یه‌کى دوورودرێژى چاککردنه‌وه‌ى شوێنه‌واره‌کانى عێراق که‌ له‌وانه‌یه‌ ده‌یان ساڵ بخایه‌نێت، وێرانییه‌که‌ زۆر له‌وه‌ زیاتره‌ که‌ پێشبینى ده‌کرا."


زۆرترین خوێندراو