ئوستوڕالیا ‌به‌شدارى له‌ سه‌قامگیریى عێراقدا ده‌کات

6/11/2017 5:30:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز






ئوستوڕالیا ‌به‌ یه‌ک ملیۆن ونیو  دۆلارى ئه‌مریکى به‌شدارى له‌ سه‌قامگیریى عێراقدا ده‌کات.

 حکومه‌تى ئوستورالیا به‌ بڕى٥. ١ ملیۆن دۆلارى زیاترى به‌خشییه‌ دامه‌زراوه‌ى کۆمه‌ککردن بۆ سه‌قامگیرکردنى ده‌ستبه‌جێ FFS ى به‌رنامه‌ى سه‌قامگیرى بۆ عێراق که‌سه‌ر به‌ ‌رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ ‌یه‌کگرتووه‌کانه‌ بۆ په‌رپێدان‌ , که‌وا کۆمه‌کى ده‌ست پێشخه‌ریه‌کانى خێرا ده‌کات له‌ ناوچه‌ تازه‌ ڕزگارکراوه‌کان له‌ ده‌ستى داعش , وبه‌مه‌‌ش تا ئێستا تێکڕاى هاوکارى کردنى حکومه‌تى ئوستوڕالیا ده‌گاته‌ ٣ ملیۆن دۆلارى ئه‌مه‌ریکى.

له‌ ژێر دانانى ئه‌وله‌ویاته‌کان که‌وا دیارى کراوه‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تى عیراق و ده‌سته‌ڵاتدارانى ناوخۆ ,  دامه‌زراوه‌ى کۆمه‌ککردن بۆ سه‌قامگیرکردنى ده‌ستبه‌جێ FFS کارده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى خێرا ژێرخانى ئابوورى گشتى , کۆمه‌کیکردن و به‌خشین بۆ پڕۆژه‌ بچووکه‌کان دابین بکات , بۆ زیاد کردنى توانایى حکومه‌تى ناوخۆیه‌کان , وهاندانى به‌شداربوونى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى له‌ گشت بواره‌کان وبه‌ده‌ستهێنانى ئاشته‌وایى نیشتمانى , ودابینکردنى هه‌لى کارى کاتى به‌هۆى کارکردن له‌ بوارى گشتى دا.

نوێنه‌رى نیشینگه‌ى UNDP له‌ عیراق لیز گراندى ووتى" ئاستى وێرانکارى له‌و ناوچانه‌ى که‌وا تێدا شه‌ێ‌ به‌رده‌وامه‌ یه‌کێکه‌ له‌ خراپترین بارودۆخه‌کان له‌ڕۆژهه‌ڵاتى موسڵ له‌کاتى ده‌ستپێکى هه‌ڵمه‌تى سه‌ربازیه‌که‌ به‌گشتى, ئێمه‌ له‌ ئێستا له‌ ٣٠٠ پڕۆژه‌‌مان کاراو به‌رده‌وامه‌ له‌ موسڵ , به‌ڵام هه‌روه‌کو ڕوون و ئاشکرایه‌ که‌وا ئه‌مه‌یان ته‌نها سه‌ره‌تایه‌که‌ , وپێویسته‌ ئێمه‌ ڕاسته‌یه‌کان به‌رچاو بگرین وبزانین که‌وا پێویستیه‌کى زۆر هه‌یه‌ به‌ پڕۆسه‌ى دووباره‌ نۆژنکردن و چاککردنه‌وه‌."

باڵوێزى ئوستوڕالیا له‌ عیراق کریستۆفه‌ر لاگمان وتى " ئوستوڕالیا خۆشحاڵه‌ بۆ به‌رده‌وام بوون له‌ پشتگیرى کردنى کاره‌کانى سه‌قامگیرى له‌عیراق , که‌وا ناوچه‌ تازه‌ ڕزگارکراوه‌کانیش ده‌گرێته‌وه‌ له‌ موسڵ . ئێمه‌ ده‌زانین که‌وا دابینکردنى خزمه‌تگوزارى سه‌ره‌تایى و چاککردنى ژێرخان خاڵێکى سه‌ره‌کى و گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵکان بگه‌رێنه‌وه‌ شوێنه‌کانیان."

له‌ حوزه‌یران ساڵى ٢٠١٥ , دامه‌زراوه‌ى کۆمه‌ککردن بۆ سه‌قامگیرکردنى ده‌ستبه‌جێ FFS کارده‌کات له‌ ناوچه‌ تازه‌ ڕزگار کراوه‌کان له‌ ئه‌نبار , سه‌ڵاحه‌دین ,نه‌ینه‌وا , دیاله‌ , وپارێزگاى که‌رکوک. زیاتر له‌ ١٠٠٠ پڕۆژه‌ ئه‌نجام دراوه‌ یان له‌ ژێر جێبه‌جێ کردن دایه‌ به‌درێژایى ٢٣ شوێندا . له‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یران , زیاتر له‌ ١.8 ملیۆن که‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ماڵه‌کانیان و شوێنه‌کانیان.


زۆرترین خوێندراو