له‌ پرۆسه‌ى ئازادکردنى موسڵدا، ‌داعش نۆ جار چه‌کى کیمیایى به‌کارهێناوه‌

6/12/2017 8:07:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئاژانسى سپۆتنیک بڵاویکرده‌وه، له‌ ده‌ستپێکى پرۆسه‌ى ئازادکردنه‌وه‌ى موسڵه‌وه‌ تا ئێستا داعش نۆ جار چه‌کى کیمیایى به‌کارهێناوه‌ و ئه‌مجاره‌ له‌ زه‌نجیلى به‌ هۆى چه‌کى کیمیاییه‌وه‌ ١٣ که‌سى بریندار کردووه‌.

سپۆنیک، بڵاویکرده‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌کى زه‌نجیلى که‌ گه‌ڕه‌کێکى کۆنى شارى موسڵه‌ داعش چه‌کى کیمیایى به‌کار هێناوه‌ ‌و بووه‌ته‌ هۆى بریندارکردنى ١٣ که‌س که‌ ژن و منداڵیان تێدایه‌.  ئاژانسه‌که‌ ده‌ڵێ تا ئێستا به‌ به‌ڵگه‌وه‌ سه‌لمێنراوه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌تاى پرۆسه‌ى ئازادکردنه‌وه‌ى موسڵه‌وه‌ تا ئێستا داعش ٩ جار چه‌کى کیمیایى له‌ موسڵ به‌کارهێناوه‌.

ئۆپه‌راسیۆنى ئازادکردنه‌وه‌ى موسڵ له‌ مانگى تشرینى یه‌که‌مى ساڵى ڕابردووه‌وه‌ ده‌ستى پێکردووه‌ و گه‌ڕه‌ک به‌گه‌ڕه‌ک به‌رده‌وام بووه‌ ئێستا له‌ قۆناغه‌کانى کۆتاییدایه‌.


زۆرترین خوێندراو