راگه‌یه‌نراوێک له‌سه‌رۆک کۆمارى عیراقه‌وه‌

7/10/2017 7:12:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رۆک کۆمارى عێراق پیرۆزبایى رزگار کردنى موسڵ به‌ ته‌واوه‌تیى ده‌کات و، لێوه‌شاوه‌یى و ئازایه‌تیى هێزه‌ چه‌کداره‌کانمان به‌رز ده‌نرخێنێت

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 10-7-2017 به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مه‌عسوم پیرۆزبایى له‌ گه‌لى عێراقى نه‌به‌ز و جیهان به‌گشتیى کرد به‌ بۆنه‌ى رزگار کردنى موسڵه‌وه‌ به‌ ته‌واوه‌تى و ستایشى لێوه‌شاوه‌یى و ئازایه‌تیى فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانى هێزه‌ چه‌کداره‌کانمانى کرد له‌ به‌رامبه‌ر به‌دیهێنان و تۆمار کردنى ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ مێژوییه‌ مه‌زنه‌دا، قاره‌مانیه‌تیى و قوربانیدانى ته‌واوى پێکهاته‌کانى ئه‌و هێزانه‌شى به‌رز نرخاند هه‌ر له‌ هێزه‌کانى دژ به‌ تێرۆر و سوپا و پۆلیسى فیدراڵیى و هێزى هه‌وایى و فڕۆکه‌وانیى جه‌نگیى و تا ده‌گاته‌ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدى شه‌عبیى و خۆبه‌خشه‌کانى رۆڵه‌ى عه‌شایر و مه‌ده‌نییه‌کان، سوربونى عێراقى دوپاتکرده‌وه‌ بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌وپێشه‌وه‌ له‌ پێناوى له‌ناوبردنى یه‌کجاره‌کیى تێرۆر بێ ماندو بون و وه‌ستان و سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى موسڵ و ته‌واوى ناوچه‌ رزگار کراوه‌کانى تر، رۆڵى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى و پشتیوانیى ده‌وڵه‌تانى دۆستیشى به‌رز نرخاند له‌ تێکشکاندنى چه‌ته‌ تێرۆریسته‌کانى داعشى تاوانبار، داواى کرد ئاوێ‌ بدرێته‌وه‌ له‌ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و چاره‌سه‌ر کردنى برینداره‌کان و پاراستنى خه‌ڵکى مه‌ده‌نیى و ئاواره‌ بوه‌کان.
 ئه‌مه‌ش ده‌قى پیرۆزباییه‌که‌یه‌:

"پیرۆزبایى له‌ گه‌لى عێراقى نه‌به‌ز و جیهان به‌گشتیى ده‌که‌ین به‌ بۆنه‌ى ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ مێژوییه‌ مه‌زنه‌وه‌ که‌ ئه‌مڕۆ قاره‌مانه‌کانى هێزه‌ چه‌ککداره‌کانمان تۆماریان کرد و شارى موسڵییان به‌ ته‌واوه‌تى رزگار کرد و گورزى گورچکبڕیان له‌ چه‌ته‌کانى داعش سره‌واند و تێکیان شکاندن، هاوکات ستایشى ئازایه‌تیى و لێوه‌شاوه‌یى فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانى هێزه‌ چه‌کداره‌کانمان ده‌که‌ین به‌ هه‌مو پێکهاته‌کانیانه‌وه‌ هه‌ر له‌ هێزه‌کانى دژ به‌ تێرۆر و سوپا و پۆلیسى فیدراڵیى و هێزى هه‌وایى و فڕۆکه‌وانیى جه‌نگیى و تا ده‌گاته‌ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدى شه‌عبیى و خۆبه‌خشه‌کانى رۆڵه‌ى عه‌شایر و مه‌ده‌نییه‌کان. هاوکات ئه‌و گیانى پێشڕه‌ویى و قوربانیدان و سوربونه‌یان به‌رز راده‌گرین که‌ پێکه‌وه‌ به‌ یه‌کڕیزیى قاره‌مانانه‌یان و ئازایه‌تییان له‌ به‌ره‌کانى شه‌ڕدا نواندیان و ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ مه‌زنه‌یان به‌رجه‌سته‌ و تۆمار کرد، به‌مه‌ش سه‌رسامیى و هاوکاریى و متمانه‌ى گه‌لانى جیهانیان به‌لاى خۆیاندا راکێشا و ده‌سته‌به‌ر کرد. ئه‌م بۆنه‌ مێژوییه‌ ده‌که‌ینه‌ ده‌رفه‌تێک بۆ ستایش کردنى به‌هێزیى ئیراده‌ى رۆڵه‌کانى گه‌له‌که‌مان و قوڵیى یه‌کڕیزییه‌که‌یان له‌ به‌گژاچونه‌وه‌ى تێرۆردا، ستایشى پشتیوانیى سه‌ربازیى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى و پاڵپشتیى ده‌وڵه‌تانى دۆست ده‌که‌ین له‌ تێکشکاندنى چه‌ته‌کانى داعشى تێرۆریستى تاوانباردا. دوپاتى ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ پێویست ده‌کات بایه‌خێکى تایبه‌تیى بدرێت به‌ خانه‌واده‌ى شه‌هیده‌کان و چاره‌سه‌ر کردنى ته‌واوى برینداره‌کانى رۆڵه‌کانى هێزه‌ چه‌ککداره‌کانمان. له‌ هه‌مان کاتدا پێویستى زیاتر کردنى هه‌وڵه‌کان دوپات ده‌که‌ینه‌وه‌ بۆ پاراستنى مه‌ده‌نییه‌کان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌بوه‌کان، ده‌ستبه‌جێش پلانێک دابنرێت بۆ ده‌ست به‌کار بونى راسته‌خۆى سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى موسڵ و ته‌واوى ناوچه‌ به‌ کاره‌ستباربوه‌کانى ده‌ستى تاوانه‌کانى داعش. گه‌له‌که‌مان درێژه‌ ده‌دات به‌ جه‌نگه‌که‌ى دژى پاشماوه‌کانى چه‌ته‌کانى داعشى تێرۆریست بێ ئه‌وه‌ى ماندو بون بزانێت تا پاککردنه‌وه‌ى بست به‌ بستى خاکى وڵاتمان له‌ پیسیى و لیخنییان تێکشکاندنى ته‌واوه‌تیى و یه‌کجاره‌کییان له‌ هه‌مو به‌ره‌کاندا به‌و جۆره‌ى زه‌مینه‌ خۆش بێت بۆ چه‌سپاندنى ئۆقره‌یى و ئاشتیى و گه‌شه‌ سه‌ندن له‌ وڵاته‌که‌مان و سه‌رتاسه‌رى ناوچه‌که‌د


زۆرترین خوێندراو