وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق به‌رهه‌مى نه‌وتى خاوو داهاتى به‌ده‌ستهاتووى مانگى نیسان بڵاوده‌کاته‌وه‌

5/23/2018 5:12:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌23 ى مایسى 2018  وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق سه‌رجه‌مى به‌رهه‌مى نه‌وتى خاوو داهاتى به‌ده‌ستهاتووى مانگى نیسانى ڕابردووى بڵاوکرده‌وه‌..

عاسم جیهاد وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، به‌ گوێره‌ى داتا و زانیارییه‌کانى کۆمپانیاى به‌ بازاڕکردنى نه‌وتى عێراق "سۆمۆ" بڕى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاوى مانگى نیسانى ڕابردوو گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌ ١٠٠ ملیۆن به‌رمیل .

له‌به‌یاننامه‌که‌دا   وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق رایگه‌یاندوه‌: مانگى رابردوو بڕى 100 ملیۆن و 197 هه‌زارو 197 به‌رمیل نه‌وت له‌کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانى ناوه‌ڕاست و باشورى عیراقه‌وه‌ هه‌نارده‌کراوه‌و داهاته‌که‌ى 6 ملیارو 501 ملیۆن و  695 هه‌زار دۆلار بووه‌، به‌ڵام ئاماره‌که‌ هه‌ناده‌رى نه‌وتى که‌رکوکى تێدا نیه‌. 

عاسم جیهاد ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، تێکڕاى نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى فرۆشراو له‌و مانگه‌دا 64 دۆلار و 88 سه‌نت بووه‌ و، سه‌رجه‌م بڕه‌ نه‌وتى هه‌نارده‌کراو له‌لایه‌ن 35 کۆمپانیاوه‌ بارکراون، له‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ به‌نده‌ره‌کانى به‌سره‌ و خۆرعه‌مییه‌ و عه‌وامات له‌سه‌ر که‌نداو.


زۆرترین خوێندراو