داودئۆغڵو بۆ پێکهێنانى حکوومه‌تى نوێى تورکیا راسپێردرا

11/18/2015 2:38:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆمارى تورکیا، ئه‌رکى پێکهێنانى ٦٤ه‌مین حکوومه‌تى تورکیاى به‌ سه‌رۆکى گشتیى ئاکپارتى و په‌رله‌مانتارى شارى قۆنیا، ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو راسپارد.

داودئۆغڵو له‌ دواى کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆکى لقى پارێزگه‌کان له‌ ناوه‌ندى گشتى ئاکپارتى  له‌نێو په‌رله‌مانى تورکیا سوێندى یاسایى خوارد. له‌ دواى ئه‌وه‌ش  گه‌یشته‌ نشینگه‌ى فه‌رمى سه‌رۆکایه‌تى وه‌زیران.

داودئۆغڵو له‌ دواى نیو سه‌عات سه‌ردانى کۆشکى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار کرد و کۆبوونه‌وه‌که‌ى ٣٧ خوله‌کى خایاند .

له‌لایه‌ن سه‌رکۆماره‌وه‌ ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو راشپێردرا بۆ ئه‌رکى پێکهێنانى ٦٤ه‌مین حکوومه‌تى تورکیا.  


سه‌رچاوه‌ : ئانادۆڵ


زۆرترین خوێندراو