پۆلیسى ئه‌ڵمانیا : وڵاته‌که‌مان پڕ بووه‌ له‌ تیرۆریست

5/25/2016 5:10:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز





سه‌رچایه‌ک له‌ پۆلیسى ئه‌ڵمانیا هۆشدارى ده‌دات له‌ زیادبوونى ژماره‌ى تیرۆریستان له‌ وڵاته‌که‌ی. ڕۆژنامه‌ى (دو ڤێڵت ئه‌م زۆنتاگ)ى ئه‌ڵمانى له‌ زارى به‌رپرسى پۆلیسى تاوانى ئه‌ڵمانیاوه‌ ئاشکراى کرد که‌ ژماره‌ى تیرۆریستان له‌ وڵاته‌که‌دا به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

به‌رپرسه‌که‌ى پۆلیسى تاوان له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ سه‌رچاوه‌که‌ى ڕایگه‌یاندووه‌ ٤٩٧ که‌سیان ده‌ستنیشان کردووه‌،که‌ گومانى ئه‌وه‌یان لێده‌کرێت‌ کرده‌وه‌ى تیرۆریستى له‌ وڵاته‌که‌دا ئه‌نجام بده‌ن. به‌رپرسه‌که‌ ده‌ڵێت "به‌ به‌راوردکردنى ئه‌م ژماره‌یه‌ له‌گه‌ڵ کانونى دووه‌مى ٢٠١٥، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کى زۆرى به‌ خۆوه‌ بینیوه‌، له‌و کاته‌دا ئه‌وانه‌ى پێشبینى تیرۆریان لێکراوه‌ ٢٧٠ که‌س بوون."


زۆرترین خوێندراو